Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتیی کۆماری عەرەبیی میسر جێبەجێکردنی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان تاووتوێ دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2026، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە مەحموود فاروق ئەمیر، کونسوڵی گشتیی کۆماری عەرەبیی میسر، لە هەولێر کرد و پەیوەندی دیپلۆماسیی و مێژوویی نێوان وڵاتی میسر و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی پەرەپێدانی زیاتری ئەم پەیوەندییە لە بوارە جیاوازەکاندا تاووتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر بەرپرسیارییەتی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە جێبەجێکردنی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان و بەدواداچوون بۆ ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کورستان و بەشداری کردنی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ.