Skip to the content

کونسوڵی گشتیی کۆماری چیک: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە پرسەکانی تایبەت بە ئازادیی ڕادەربڕین بەدی هێناوە

ڕۆژی چوارشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2026، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازیی لە لۆکاش گیوریج، کونسوڵی گشتیی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد و پرسەکانی ئازادیی ڕادەبڕین و میدیا، پێکەوەژیانی ئاشتییانە، پاراستنی داتا، مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، پاراستنی منداڵان، چۆنیەتیی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و دەستەبەرکردنی ئازادیی ڕۆژنامەگەری تاووتوێ کران.

ڕۆڵی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە بەدواداچوون و جێبەجێکردنی پاپەندبوونە نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ هەر سێ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری، پێشخستنی ئەم هەماهەنگییە لەسەر ئاستە جیاوازەکان، بەمەبەستی باشترکردنی پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی باس کران.

  • لە بەشێکی تری دیدارەکە، تیشک خرایە سەر ئەو بەرەوپێشچوونەی لە پرسی مافی ئافرەتان و پێشخستنی ڕۆڵیان لە ناوەندەکانی بڕیاردان بەدی هاتووە، کونسوڵی گشتیی کۆماری چیک ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە بەرەوپێشبردنی ئازادیی ڕادەبڕین و پرسەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.