Skip to the content

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی چارەسەری کێشەی کەمی سووتەمەنی، بڕیاردرا لەسەر بەخشینی مۆڵەت بەو کۆمپانیایانەی کە دەتوانن بەنزین هاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن بە پێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

هەر بۆیە داوا لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە خوازیاری ھاوردەکردنی بەنزینن، داواکاریی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتی سامانە  سروشتییەکان بکەن.

 

 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١