Skip to the content

رێنماییەکان

 

 

لە پێناو دڵنیابوون لەوەی کە کەرەستەی تەقەمەنی و کیمیایی و تیشکدەری بەکارهێنراو لە پرۆسەی گەڕاندا بە تەواوەتی کۆنترۆڵکراوە، وەزارەت رێنمایی توندی داناوە بۆ هاوردەکردن و دووبارە هەناردەکردن.

بۆ زانیاری سەبارەت بە رێنماییەکان و رێوشوێنەکانی مۆڵەتدان بە هاوردەکردن یان دووبارە هەناردەکردنەوەی کەرەستەی تەقەمەنی و کیمیایی و تیشکدەری بەکارهێنراو لە کەرتی نەوت و غازدا، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.

کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان تەنها بە وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتەوە دەتوانن لەسەر زەوی و زاری گوندنشینان کار بکەن و ئەویش تەنها بۆ ئەو ماوانەی کە رێکەوتنیان لەسەر دەکرێت.  

حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی لەوە دەکات کە خەڵکی ناوچەکان قەرەبوو دەکرێنەوە کاتێک چالاکیەکانی گەڕان و بەرهەمهێنان لەسەر زەوی و زاریان ئەنجام دەدرێت. بەپێی بڕیارێکی ئایاری 2013 ی وەزارەت، پێویستە لەسەر کۆمپانیاکان کرێیەکی ساڵانە بدەن بەو خاوەن زەویانەی کە زەوی و زاریان دەکەوێتە ناوچەی بلۆکەکانی هەڵکەندنی بیری نەوتەوە.

وەزارەت لەگەڵ قایمقام و دەسەڵاتی ناوخۆیی، بڕیار لەسەر ئاستی قەرەبووەکە دەدەن لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک لەوانەش رووبەری زەویەکە و بە چ شێوەیەک زەویەکە بەکارهێنراوە یان کشتوکاڵی تێدا کراوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە. هەروەها کۆمپانیاکان دەبێت پابەند بن بە دانی کرێی ساڵانە بەو گوندنشینانەی کە بەکارهێنانی ئەو لەوەڕگە و زەویە بەردەڵانانە لەدەست دەدەن کە دەکەونە بلۆکەکانی هەڵکەندنەوە. خاوەن زەویەکان و خەڵکی ناوچەکان دەتوانن داواکاری بۆ قەرەبووی بەکارهێنانی زەوی پێشکەش بکەن لەرێی پڕکردنەوەی فۆرمە ستانداردەکانی داواکاریەوە کە لە لایەن وەزارەتەوە بەردەست دەخرێن.

کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوت و غاز کە ئارەزوو دەکەن لە هەرێمی کوردستان کار بکەن یەکەمجار پێویستە لە وەزارەت خۆیان تۆمار بکەن،

بڕوانە ئەم رێبەرەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری