Skip to the content

کانزاگەری

تێڕوانین

سەرچاوە کانزاییە دەوڵەمەندەکانمان کە هێشتا سوودیان لێوەرنەگیراوە دەتوانن یارمەتی هەمەچەشن کردن و پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان بدەن. پەرەپێدانی سامانی کانزایی کوردستان هانی وەبەرهێنان دەدات و دەبێتە مایەی دروستبوونی داهات و دەرفەتی کار. هەروەها کاریگەری بەسوودیشی دەبێت لەسەر بواری تری ئابووری، وەک کەرەستەی بیناسازی و پیشەسازی کانزاگەری و کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوەی جڤاتە ناوخۆییەکان.

وەزارەت سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای کانزاکانە بۆ دروستکردنی ئارەزوو بەرامبەر کەرتی کانزاییمان، و بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەم کەرتە، لە کاتی گەشەپێدانیدا، بەگوێرەی پێوەرە نێودەولەتیەکانی کارپێکردن بەڕێوە دەبرێت. چاوڕوان دەکەین کەرتی تایبەت رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لەرێی وەبەر‌هێنانکردن لە پیشەسازی کانزاییمان و گەشەپێدانیدا.

رەشنووسی یاسای کانزا ناپۆڵاییەکان چاوەڕێی پەسەندکردنە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، و رەشنووسی یاسای کانزا پۆڵاییەکانیش لە قۆناغێکی تردا ئامادە دەکرێت.

لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا لەسەر ئەو پشتێنە شاخاویەی کە پانیەکەی 15 بۆ 25 کیلۆمەترە، توانستێکی زۆری مەکۆی کانزا پۆڵاکان هەیە وەکو ئاسن و کرۆم و نیکل و پلاتین و زێڕ و مس و بارایت و زینک. لەوانەیە ناوچەی تری هەرێمی کوردستان لە بەردی جیری و گەچ و لم و قوڕ و چەو و بەهەڵمبووەکاندا دەوڵەمەند بێت.   

ئەو سەقامگیری و ئاساییش و شەفافیەت و کێبڕکێیەی کە بۆ پیشەسازی وزەی کوردستان فەراهەم بووە بەشێوەیەکی سروشتی هەمان کەڵکی دەبێت کاتێک چالاکیەکانی کانزاگەری دەستپێدەکەن.

ئەو کۆمپانیایانەی کە رابردوویەکی بەهێزیان هەیە لە کانزاگەریدا و ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە لە چالاکیەکانی ئایندەی کانزاگەری لە هەرێمدا، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە وەزارەتەوە.