Skip to the content

هەواڵەکان

به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی کەشوهەوا "پلانی نێوخۆییی خۆگونجاندن" ڕاگه‌یەندرا

"پلانی نێوخۆییی خۆگونجاندن"ی تایبه‌ت به‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ڕاگه‌یەندرا.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ کرد

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌، پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ کرد.

پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وا له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا

پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وا له‌ هه‌رێمی كوردستان، بەشێکە لە هه‌وڵەکان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و خۆگونجاندن له‌ چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی پاریسه‌وه.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازی له‌ كونسولی گشتیی كۆماری ئه‌رمینیا كرد

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ (ڕێبه‌ری وه‌به‌رهێنانی سه‌وز)ـی پێشكه‌ش به‌ كونسولی گشتی كرد، كه‌ ده‌یان پرۆژه‌ی ژینگه‌یی له‌خۆ گرتووه‌ و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی ژینگه‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌.

هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی ڕیسایكلینی قیری به‌كارهاتووی شه‌قامه‌كان خرایه‌ ڕوو

لە كۆبوونەوەكەدا هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی ڕیسایكلینی قیری به‌كارهاتووی شه‌قامه‌كان خرایه‌ ڕوو.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی كرد

كۆبوونه‌وه‌كە تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شداریی شاندی هه‌رێم له‌ كۆنفرانسی لایه‌نه‌كان (كۆپ28)ــی ساڵی 2023.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ پێشوازیی له‌ سەعدیە فەلیح كرد

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ وێڕای ده‌ستخۆشی لێكردن له‌به‌ڕێزیان ، ئاماده‌یی ده‌سته‌ی نیشان دا بۆ هاوكارییكردن له‌و چالاكییه‌ی كه‌پێشنیاز كراوه‌ له‌مانگی نیسانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ پێشوازیی له‌شاندێكی كۆمپانیای جودای جێنه‌ڕاڵ كرد

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان پڕۆژه‌ی ریسایكلینی پاشماوه‌كانیان خسته‌ ڕوو ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ش وێڕای خستنه‌ڕووی چه‌ند تێبینییه‌ك ، شاندی میوانی رێنمایی كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ده‌بنه‌ هۆی هه‌رچی زووتری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌یان

سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ بۆ مادده‌ تیشكاوه‌ره‌كان لە فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی زاخۆ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین دانرا

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سوپاسی كردن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی و دانانی (سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ له‌مادده‌ تیشكاوه‌ره‌كان) له‌فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازیی له‌شاندێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كرد

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌روه‌رده‌و ژینگه‌ كرا له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێرو ، بایه‌خدان به‌پڕۆژه‌ی سه‌وزكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی له‌بری سه‌وز له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه‌رێژه‌ی سه‌وزاییان كەمە