Skip to the content

هەواڵەکان

ئاهەنگى رۆژى نیشتیمانی هیند لە هەولێر بەڕێوەچوو

لەڕێورەسمەکەدا سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، بەناوى گەل و حکوومەتى هەرێم پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتى هیند کرد، بە بۆنەى ڕۆژى نیشتمانیی ئەو وڵاتە.

بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازیی لە باڵیۆزى پاکستان لە عێراق کرد

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندى دوو قۆڵی نێوان هەردوولا بە تایبەت لە بوارى ئابوورى و کەلتورى و پەرەپێدانى تواناکان.

سەفین دزەیى پێشوازىی لە بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەرێمى کوردستان کرد

لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندی دوولایەنە و  گفتوگۆ لەبارەی ئاستی پەیوەندییە هەنووکەییەکان کراو خواستی دوولایەنە بۆ پەرەپێدانی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان دووپاتکرایەوە. بە تایبەت سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی ژاپۆن لە بوارە جیاوازەکاندا.

وه‌زیری ده‌وڵه‌ت لە وەزارەتی دەرەوەی ئه‌ڵمانیا‌ لە هەرێمی کوردستانە

تۆبیاس لیندنه‌ر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت لە وەزارەتی دەرەوەی ئه‌ڵمانیا بە یاوەری شاندێک به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لێکرا.

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی گەیشتە هەرێمی کوردستان

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هەولێر پێشوازی لە خاتوو ڕۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتیی یوئێن بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی و خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن بۆ عێراق و بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد.

حكومەتی هەرێم و بەرنامەی خۆراکیی جیهانی هاوكاریی ئاوارە و پەنابەران دەكەن

باس لە بارودۆخی كشتوكاڵی و كەشوهەوا و پەنابەر و ئاوارەكان كرا.

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی بەریتانیا لە هەرێم دەکات

بەرپرسی فەرمانگە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە تازەکەیدا بۆ خواست، هاوکات پشتیوانی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خستەڕوو بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەتەواوی بوارەکان لە پێناو سوودو بەرژەوەندی هەردوولا.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و کونسوڵى گشتیى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا جەختیان لە هاوكاری و كاری پێكەوەیی كردەوە

لە کۆبوونەکەدا باس لە بارودۆخى گشتیی هەرێمى کوردستان و عێراق کرا و تیشک خرایە سەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمى کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا.

هەرێمی كوردستان و یەكێتیی ئەورووپا بەردەوامی بە پەیوەندی و هاوكارییەكان دەدەن

بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیى ئەوروپا لە هەرێم باسى لە ئەرک و چالاکییەکانی نووسینگەکەیان لە هەرێم کرد و هیواى خواست لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرکەوتووانە کاربکەن.

هەرێمی كوردستان و ئوردن پەرە بە پەیوەندیی بازرگانی و پەروەردە و خوێندنی باڵا دەدەن

هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئوردن پەرە بە پەیوەندییە فرەلایەنەكان دەدەن.