بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی سوید لە عیراق باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنە و بارودۆخی شنگال و دوایین پەرەسەندنەکانی سیاسی و ئاسایش لەهەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرد.
هەواڵەکان
سەفین دزەیی گفتوگۆیێکی بەرفراوانی لەگەڵ چالاکڤان و ئەندامپەرلەمانە کوردەکانی سۆڤیەتى جاران ئەنجام دا
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە وێبینار و دوو کاتژمێر لەگەڵ فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەت و بەشێک لە ئەندامپەرلەمانە کوردەکانی سۆڤیەت و رادیۆی یەریڤان و تەلەفزیۆنی یەکبوون و نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیا گفتوگۆی کرد.
٤٧ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە هیندستانەوە گەڕێندرانەوە هەرێم
هاووڵاتیانى کوردستان بەردەوام سەردانى وڵاتى هیندستانیان کردووە بۆ چارەسەرى نەخۆشى و خوێندن، بەڵام بە خراپبوونى دۆخى تەندرووستى ئەو وڵاتەو بڵاوبوونەوەى لەڕادەبەدەرى ڤایرۆسى کۆڤید ـ ١٩، دەرگاى وڵاتان و لەوانەش هەرێمى کوردستان بە ڕووى ئەو وڵاتە داخرا، هەر ئەمەش بووە هۆى گیرخواردنى چەندین کەس لە هیندستان، بەڵام حکومەتى هەرێم لە هەوڵى بەردەوام بوو بۆ گەڕاندنەوەیان کە ئێستا خەریکە سەرجەمیان بگەڕێنرێنەوە.
سەفین دزەیی پێشوازی لە نێردەی یەکێتی ئەوروپا کرد
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە خاتوو ئانا میسکانین جێگری بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا و جیف هۆبنبرورز ڕاوێژکارى مافى مرۆڤ و جێندەرى کرد.