Skip to the content

هەواڵەکان

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیى لە باڵیۆزى نوێى کۆمارى چیک لە عێراق کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی نۆڤێمبەری ٢٠٢١ سەفین دزەیى، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ پیتەر شتیپانێک، باڵیۆزى نوێى کۆمارى چیک لە عێراق کە بە بۆنەى دەستبەکاربوونى سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە، کۆبووەوە.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتى فەلەستین کۆبووەوە

رۆژی دووشەممە 16ى تشرینی دووەمی 2021 سەفین دزەیى، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە باڵیۆز، نەزمى حزورى کونسوڵى گشتى فەڵەستین لە هەرێمى کوردستان کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی ژاپۆن کۆبووەوە

لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەڕێز ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێم باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و ئاکامی هەڵبژاردنەکانی عیراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا.

لەیادی ٣٠ ساڵەی کۆڕەودا، لە ئیسپانیا پێشانگا و سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو

لە ٣٠ هەمین ساڵیادی کۆچڕەوی کوردان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بە هاوکاری زانکۆی ئۆتۆنۆمی لە شاری مەدریدی ئیسپانیا، هەستا بە سازدانی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کە چەندین وێنەی بڵاونەکراوەی لەخۆگرتبوو سەبارەت بە کۆڕەوی یەک ملیۆنی ساڵی ١٩٩١.

سەفین دزەیى لەگەڵ کونسوڵى گشتیى کۆمارى چیک کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ میخایل سڤۆپۆدا کونسوڵی گشتیی کۆماری چیک کۆبووەوە، کە بەبۆنەى کۆتایی هاتنى ئەرکەکانى لە هەرێمى کوردستان سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردبوو.