Skip to the content

هەواڵەکان

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە

سەفین دزەیی سوپاسی ڕیکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کرد بۆ پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان و چەند پێشنیارێکی کرد بۆ زیاتر فراوانکردنی بەرنامە و پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

کۆمپانیا ئەڵمانییەکان خواستی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان هەیە

کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەیانەویت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێز بکەن.

سەفین دزەیى پێشوازیی لە باڵیۆزى یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پوختەیەکی لەسەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و سەروەری یاسا پێشکەش کرد و تیشکیی خستە سەر چەند پرسێکی هەنووکەیی و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.

هەرێمی کوردستان و یۆنان هەماهەنگیی زیاتر بۆ پاراستنی پەنابەرانی کورد لە یۆنان دەکەن

باس لە هاریکاری و هەماهەنگیی دوولایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پرسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆچی نایاسایی و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ کرا.

حکومەتی ئەمریکا جەخت لە پشتیوانی و هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و واشنتن کرایەوە.

پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە ڕۆژنامەنووسێکی چیکی و فۆتۆگرافەرێکی فەرەنسی کرد کە لەسەر مێژووی کورد دەنووسن

لە دیدارەکە شاندى میوان پوختەیەکیان لەسەر پڕۆژەکەیان پێشکەشکرد کە دەرکردنى کتێبێکى گەورەى بەراوردکارییە بە هەردوو زمانى کوردى و فەڕەنسى سەبارەت بە پێشووەچوونەکانى هەرێمى کوردستان لەسەرجەم بوارەکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵى ١٩٩١.

پەیوەندییەکانى دەرەوە و کونسوڵی گشتی تورکیا باسیان لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان کرد

لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا بە تایبەتی و لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان کران و خواستی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دووپات کرایەوە.

کونسوڵى گشتى هیندستان سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد

لە دیدارەکەدا دواى بەخێرهاتنى کونسوڵى گشتى و شاندی یاوەرى، سەفین دزەیی تیشکى خستە سەر ڕۆڵى بەڕێزیان کە لە ماوەى کارکردنى لە هەرێمى کوردستان خزمەتێکى بەرچاوى کردووە لە برەودان بە پەیوەندى دوو لایەنە لە نێوان هەرێمى کوردستان و ووڵاتى هیند.

بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى گشتیى ئەمریکا کرد

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز خاتوو بەیان سامى عەبدولرەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا ئامادەبوو. بەرپرسی فەرمانگە باسی لە پەیوەندی دێرین و دۆستانەی نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکا کردو بایەخی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی لەبوارە جیاجیاکان کرد.