Skip to the content

هەواڵەکان

سەفین دزەیی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە USIP کۆبووەوە

گفتوگۆی بابەتە هەرێمی و جیهانییەکان، چالاکییەکانی ئێستا و پڕۆژەکانی USIP لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگی و بایەخی سەقامگیریی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی متمانە و ئاشتی لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکان کرایەوە.

سەفین دزەیی لەگەڵ ژمارەیەک کونسوڵی فەخریی وڵاتان لە هەرێم کۆبووەوە

‏لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و پەرەسەندنەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم لەگەڵ دنیای دەرەوە کرا. هاوکات تیشک خرایە سەر کار و ستراتیژی حکومەتی هەرێم بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان.

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکەین

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.

پەیوەندییەکانی دەرەوە و جێگری باڵیۆزی سوید تاووتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کرد

لە میانى دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندیی دۆستانەى نێوان حکومەتى هەرێم و وڵاتى سوید و باس لە پتەوکردنى زیاتری پەیوەندییەکان کرا.

مێزگردی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، باس له‌ کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی و هاوئاهەنگی لە هەرێمی کوردستان لە نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاجیاکان کرا و دووپات له‌ به‌رده‌وامیی و په‌ره‌پێدانی زیاتر كرایه‌وه‌.

ڕۆمانیا خوازیارە پەیوەندیی ئابووری و خوێندن و دیپلۆماسی لەگەڵ هەرێمدا بەرەو پێشەوە ببات

بەرپرسی نوێی نووسینگەی كونسوڵگەریی رۆمانیا دەستبەكار بوو.

كەنەدا و هەرێمی كوردستان بەردەوامی بە پەیوەندییە فرەجۆرەكان دەدەن

لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندى دوو لایەنەى نێوان حکومەتى کەنەدا و هەرێمى کوردستان و جەخت لە پتەو کردنى ئەو پەیوەندیانە کرایەوە. 

كۆمسیۆنی ئەورووپا ستایشی ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە داڵدەدانی ئاوارەكان دەكات

لە دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگە خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانیکردنی شاندی ناوبراو دەربڕی و چەند پرسێك تاووتوێ كران.

 

یونسکۆ: گرنگی بە بواری پەروەردە و شوێنەوار و كەلەپووری كوردستان دەدەین

سەفین دزەیی سوپاس وپێزانینی خۆی ئاراستەی رێکخراوى یونیسکۆ کرد بۆ کار وچالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و پڕۆژەکانیان بۆ پاراستنی کەلەپوور.