Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسوڵی گشتی کۆماری چیك باسی لە دۆخی سیاسی و ئاسایشی هەرێم و یارمەتییە مرۆییەکان کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 لەدیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ میخائیل سڤوبودا کونسوڵی گشتی کۆماری چیك لە هەرێم باس لە دۆخی سیاسی و ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە و کار و چالاکییەکان لە بوارە جیاجیاکان و هەماهەنگی دوولایەنە لە بەرژەوەندی هاوبەش کرا.

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە مارسێل گروگان، جێگری نوێنەری تازەی UNHCR لە عێراق کرد

ئەمرۆ چوارشەممە 27/1/2021 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە مارسێل گروگان، جێگری نوێنەری تازەی کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران لەعیراق UNHCR کرد.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ جێگرى باڵیۆزى بەریتانیا لە عیراق و کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەوە

لە کۆبوونەوەى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێزان جەیمس داونەر جێگرى باڵیۆزى بەریتانیا لە عیراق و کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێم باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و چەند پرسێکى هەنووکەیى کرا.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کونسوڵى گشتى چین لە هەرێمى کوردستان کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ٢٦/١/٢٠٢١ دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، لە نی روچی کونسوڵى گشتى چین لەهەرێمى کوردستان کرد.

 

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە سەرۆکى دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێم کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ٢٦/١/٢٠٢١ دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە ئەمەل جەلال سەرۆکى دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێم کرد.

لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، دابان شەدەڵە وەک جێگری بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/٨/٢٠٢٠، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو بەڕێز دابان شەدەڵە، نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا وەک جێگری بەرپرسی فەرمانگە دەستبەکاربوو.