Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری بەرگری هۆڵەندا پاڵپشتى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دوپاتکردەوە

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گۆڕەپانى سیاسى و ئەمنى و شه‌ڕى دژى تيرۆر له‌ عێراق و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش تاوتوێ كرا.

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵى گشتیى یۆنان و شاندێکى شوێنەوارناسی کرد

لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندى دۆستانەى نێوان ووڵاتى یۆنان و هەرێمى کوردستان و  بەرپرسی فەرمانگە هیواى بەرەو پێشبردنى ئەو پەیوەندیانەى خواست لە بوارە جیاوازەکان و هاوکات ئاماژەى بە گرنگى هاتنى ئەو شاندە کرد.

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی فەڵەستین لە هەرێم دەکات

لە کۆبوونەوەکە، بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەیی و هەرێمییەکان ئاڵوگۆڕ کرا و پەیوەندی دۆستایەتی و لەمێژینەی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و گەلی فەڵەستین بەرز نرخێندرا.

هەرێمی کوردستان و ئیمارات پەرە بە پەیوەندی و هەماهەنگییەکان دەدەن

لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی فەرمانگە باسی لە بارودۆخی هەرێم و ناوچەکە و ئەو بابەتانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێم کرد، تەئکیدی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەرگیز سەرچاوەی هەڕەشە و ناسەقامگیری نەبووە بۆ وڵاتانی دراوسێ.

سەفین دزەیی لەگەڵ جێگری باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کۆدەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری باڵیۆز خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە و سەرەدانیکردنی بۆ هەولێر و بینینی ئەو پێشکەوتنە دەربڕی و سوپاسی بەرپرسی فەرمانگەی کرد بۆ پێشوازیکردنە.

سەفین دزەیی لەگەڵ باڵیۆزی شانشینی نەرویج لە عێراق کۆدەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکە، ئاماژەی بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بەتایبەتی هەولێر و دەوروبەری کرد، هەروەها گرنگیی کاری جددی لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکان.

سەفین دزەیی لەگەڵ جێگری باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆدەبێتەوە

لەکۆبوونەوەکەدا، باسی لەوەکرد کە ژمارەیەکی زۆری کورد لە وڵاتی سوید نیشتەجێن و ڕۆڵێکی گرنگییان هەیە لە بوارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە. هەردوولا هیوایان خواست ئەو پەیوەندی و هاوئاهەنگییە زیاتر پەرەی پێبدرێت.

سەفین دزەیى پێشوازى لە کونسوڵى گشتى شانشینى هۆڵەندا کرد

لە کۆبوونەوەکەدا وێڕاى پیرۆزبایى کردن بە بۆنەى دەست بەکاربوونى وەکو کونسوڵى گشتى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان سەفین دزەیى ئاماژەى بە پەیوەندیە دووقۆلیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و هۆلەندا کرد 

سەفین دزەیی لەگەڵ بەرپرسی نوێی رێکخراوى خاچی سوری نێودەوڵەتی کۆبووەوە

 سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە ئانا کاپرین جیسیکا هالفورد بەرپرسی نوێی رێکخراوى خاچی سوری نێودەوڵەتی کرد.

سه‌فین دزه‌یی پێشوازی له‌ بەرپرسی نوێی بەشی بازرگانی و ئابووری باڵیۆزخانەی بولگاریا لە هەرێم ده‌كات

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ نۆکۆڤ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و كاره‌ نوێیه‌كه‌یدا بۆ خواست، هاوكات دووپاتی له‌ خواستی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ بولگاریا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.