بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستا و بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە پەیمانگەی ئاشتی ئەمەریکی (USIP) ، تیشکیان خستەسەر کاروچالاکی و پڕۆژەکانی پەیمانگهکە و کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە عێراق و ناوچەکە.
هەواڵەکان
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی کۆبووەوە
بەرپرسی ڕێکخراوی سپارک سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هاوکاریەکانی حکومەتی هەرێمی کرد لە پشتگیری بەردەوامیان بۆ سەرخستنی کار و پڕۆژەی ڕێکخراوەکەیان و پوختەیەکی لەسەر کاروچالاکییهكانیان خستەڕوو
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادش کرد
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەزلول باری باڵیۆزی بەنگلادش لە عێراق کرد.
سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری سودان لە عێراق کرد
لە دیدارێكدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پێشخستنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی بە گرنگییەوە باسی لێوەکرا و هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە لە ئاییندەدا زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن.
سەفین دزەیى لەگەڵ باڵیۆزى شانشینى بەلجیکا له عێراق کۆبووەوە
بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لهگهڵ باڵیۆزى شانشینى بەلجیکا، نانیشتەجێ بۆ عێراق، باسیان لە بارودۆخى سیاسى و ئابوورى و بازرگانى و پەرەپێدانى مرۆیى کرد و تیشکیان خستە سەر دۆخى سیاسى عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسى پێکهێنانى کابینەى داهاتووى عێراق.
بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق کرد
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی دانیماک لە عێراق سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازى لە ستیگ پیراس باڵیۆزى دانیمارک لە عێراق و شاندێکی یاوەرى کرد.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM کۆبووەوە
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی هاوکاری ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچی کرد بۆ هاوکاری و ئەنجامدانی چالاکیەکانی لە هەرێمی کوردستان و هاوکاریکردنیان لە کاتی هێنانەوەی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لە بیلاڕووسیا گیریان خواردبوو.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبووەوە
لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ د. هیشام ئەلعەلەوی بەرپرسی فەرمانگەی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باس لە پرسەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا.
بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى فلیپین لە عێراق کرد
لەکۆبوونەوەیەکدا جەخت لە پەرپێدانى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لەگەڵ وڵاتى فلیپین، لە بوارەکانى کەلتوورى و ئابوورى و بازرگانى کرایەوە، بەتایبەتى کە ژمارەیەکى بەرچاو لە دەستی کاری فلیپینى لە عێراق کار دەکەن.
سەفین دزەیی: پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردەوام ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانی تێدا بەرقەرارە
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی هەولێر ڕایگەیاند، پێویستە ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییانە بەتوندی ئیدانە و سەرکۆنە بکرێت.