ڕۆژی یەکشەممە، 5ی 1ی 2025، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 10 بەشەئارد بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کراوە و لە ئێستاشدا بەشی دەیەم بەردەوامە لە دابەشکردن.
هەواڵەکان
کابینەی نۆیەم لە ساڵی 2024 دەیان پرۆژەی گەورە و ستراتیجیی پێشکەشی هەرێمی کوردستان کردووە
لە ساڵی 2024 کابینەی نۆ بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی دەیان پڕۆژەی دانا و دەیان پڕۆژەی دیکەش کەوتنە خزمەت هاووڵاتییان، کە بەشێكی زۆر ئەو پرۆژانە ستراتیجین و ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکەن.
رۆژانە پێنج هەزار کەس كار لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەكەن و بە تەواوبوونیشی هەزار بیری ئاو دەکوژێندرێتەوە
کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە، تاکوو ئێستا نزیکەی ٥٠٪ـی کارەکانی تەواوبووە و بڕیاریشە لە هاوینی داهاتوو پرۆژەکە ١٠٠٪ تەواو ببێت و کێشەی ئاو لە هەولێر بە تەواوی چارەسەر بکرێت.
ئەندازەی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان هاوتا دەکرێ
لە ساڵی 2024 زیاتر لە 286 کیلۆمەتر شەقام و ڕێگا هێلکاریی هاتووچۆیان بۆ کراوە و سیستەمی ئەندازەی هاتووچۆش لە هەرێمی کوردستان ڕێک دەخرێتەوە و هاوتا دەکرێت لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان.
نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە
لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەردوو نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان دەکات و لە ئێستاشدا قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکە تەواو بووە.