لە چەند ساڵی ڕابردوودا، حكومەتی فیدراڵیی عێراق، لەسەر ئاستە سیاسی و ئابووری و داراییەكان، گەمارۆی خستووەتە سەر خەڵكی هەرێمی كوردستان و فشاری بەردەوامی بۆ بچووككردنەوە و لاوازكردنی هەرێمی كوردستان كردووە.
هەواڵەکان

تا كۆتایی پرۆژەی ڕووناکی 7 هەزار مۆلیدە لە هەرێمی كوردستان دەكوژێندرێنەوە و ژینگەی كوردستان پاكتر دەبێتەوە
پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی نیشتمانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە تیایدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان تاکوو کۆتایی ساڵی 2026 دابین دەكات.

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی حوزەیرانی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆ دەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەكات.

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت تووشبوانی تالاسیمیا بێبەرامبەر چاودێری و چارەسەر دەکرێن
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا پشکنین و چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا بکرێت بە خۆڕایی؛ لە ئێستادا تووشبوان سوود لە پشکنین و چارەسەرەکان لە تاقیگە و سەنتەرە تەندروستییەکانی حکومەت وەردەگرن.

بە درێژاییی 30 کیلۆمەتر ڕێگای ئاکرێ - قەندیل دەکرێت بە دووساید
بە گوژمەی زیاتر لە 28 ملیار دینار، دەست بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای ئاکرێ - قەندیل کرا؛ بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا کارەکانی تەواو بکرێت.