سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، 9 ئۆتۆمبێلی حكومەت بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت، بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت.
هەواڵەکان
سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە ڕانیە لە دوو ساڵدا هەزار و 800 نەخۆشی بێبەرامبەر چارەسەر كردووە
سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە شاری ڕانیە، بە شێوەیەکی پێشکەوتوو چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە دەڤەری ڕاپەڕین دەکات.
بە هۆی پشتیوانییەكانی كابینەی نۆیەمەوە بەرهەمی تەماتە بەرەو زیادبوون دەچێت
بەرهەمی تەماتە لە ساڵی 2023، لە هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ٢٨١ هەزار و ٥٦٤ تۆن بووە؛ چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمەكە زیاتر بێت و هەناردەی دەرەوەش بكرێت.
بە گوژمەی 138 ملیار دینار پرۆژەی دوو سایدی دەربەندیخان - کەلار جێبەجێ دەکرێت
پرۆژەی ڕێگەی دەربەندیخان - کەلار لە 80% ی جێبەجێ کراوە و بە خێرایی کارەکانی بەڕێوە دەچێت.
هەرێمی كوردستان ئەمساڵ 40 هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەكات
بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتە لە هەرێمی كوردستان دەگاتە یەك ملیۆن تۆن و پرۆسەی هەناردەكردنیشی بۆ وڵاتان، كە ئێستا دەستی پێ كردووە، لە ساڵی پار زیاتر دەبێت.
لە كابینەی نۆیەمدا لە هەولێر نزیکەی 800 هەزار دار و گوڵ بەرهەم هێنراون
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بایەخدانی زیاتر بە بەرهەمهێنانی خۆماڵی و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، گرنگیی زۆری بە نەمامگەكانی شارەوانی دا و بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمێنانی دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیدا بەرزبووەتەوە.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و كابینەی نۆیەم؛ وەرچەرخانی شارسازی و گەشەی گەشتیاری
دوای ئەوەی لە (٢٠ ی ئەیلوولی ٢٠٢١)، بڕیاری بە ئیدارەبوونی سەربەخۆی زاخۆ درا؛ گەشەکردنی زیاتری ژێرخانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە هەموو ڕووە ئیداری و ئابوورییەكانەوە دەستی پێ کرد.