Skip to the content

هەواڵەکان

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سبەی پێنجشەممە، 4ی ئەیلوولی 2025، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.

پارکی سەرهەڵدان لە دهۆک 98٪ی کارەکانی تەواو بووە و بەمنزیکانە دەكرێتەوە

پارکی سەرهەڵدان، یەکێکە لە پرۆژە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی شاری دهۆک، گوژمەی پرۆژەكە زیاتر لە 4 ملیار دینارە، نزیکەی 98٪ی کارەکانی تەواو بووە و بەمزووانە بە ڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە.