Skip to the content

هەواڵەکان

ئەندازەی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان هاوتا دەکرێ

لە ساڵی 2024 زیاتر لە 286 کیلۆمەتر شەقام و ڕێگا هێلکاریی هاتووچۆیان بۆ کراوە و سیستەمی ئەندازەی هاتووچۆش لە هەرێمی کوردستان ڕێک دەخرێتەوە و هاوتا دەکرێت لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان.

نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە

لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەردوو نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان دەکات و لە ئێستاشدا قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکە تەواو بووە.