Skip to the content

هەواڵەکان

بۆ یەكەمجار لە هەولێر كۆنگرەی پزیشكیی میزۆپۆتامیا بەڕێوە دەچێت

ڕۆژی پێنجشەممە (31ی تشرینی یەكەمی 2024)، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەندیكای پزیشكانی كوردستان، میوانداریی دەیەمین كۆنفرانسی پزیشكیی میزۆپۆتامیای لە هەولێر كرد.

مەسرور بارزانی بەنداوی گۆمەسپانی کردەوە و بەردی بناغەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵیی دانا

ڕۆژی چوارشەممە (16ی تشرینی یەکەمی 2024)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەنداوی گۆمەسپانی کردەوە، لە هەمان کاتدا بەردی بناغەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵیی دانا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری بەقەزاکردنی ناحیەی بەحرکەی دا

ڕۆژی سێشەممە (15ی تشرینی یەکەمی 2024)، وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیانی بەقەزاکردنی ناحیەی بەحرکەی لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.

خولێکی ڕاهێنانی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و میدیا بەڕێوە چوو

بە بەشداریی 30 ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ، خولی ڕاهێنانی مامەڵەکردنی ئەفسەران لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.