Skip to the content

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

سیستەمی زانكۆلاین بۆ ماوەى 8 رۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا كرا

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی 9ی 2025، سیستەمی زانكۆلاین بۆ پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی لینكی (www.regayzanko.com) كارا کرا و بۆ ماوەى 8 ڕۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بەردەست دەبێت.

پرۆژەی شەقامی ڕۆیاڵ لە کەلار جێبەجێ دەکرێت

شەقامی ڕۆیاڵ لە کەلار، وەک شەقامێکی جووتسایدی 30 مەتری، بە درێژیی هەزار و 300 مەتر جێبەجێ دەکرێت.

شوێنەواری حەمامی فاتیمەخان لە سلێمانی زیندوو دەکرێتەوە

شوێنەواری حەمامی فاتیمەخان لە سلێمانی زیندوو دەکرێتەوە، کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی 200 ساڵ لەمەوبەر و بۆ سەردەمی دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

7 ملیۆن دار لە دەوروبەری هەولێر؛ ستراتیژێكی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا

لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا، لە پارێزگای هەولێر، پرۆژەی "پشتێنەی سەوزاییی هەولێر" دەستی پێکردووە و بەشێکە لە ماستەرپلانی شاری هەولێر و بە شێوەیەکی بازنەیی لە دەوروبەری شارەکە جێبەجێ دەکرێت. پرۆژەكە کاریگەرییەکی ئەرێنیی بەرچاوی لەسەر ژینگە و کوالێتیی ژیانی دانیشتووان دەبێت.