لە ناحیەی باسرمە لە هەریر، چەندین قوتابخانە نوێ كراونەوە؛ قوتابخانەی سورسورە یەکێکە لە پرۆژە هاوبەشەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی UNHCR، كە ئەمساڵ قوتابییان بۆ خوێندن وەردەگرێت.
هەواڵەکان
بەنداوی بەستۆڕە توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و 95% ی کارەکانی تەواو بووە
بەنداوی بەستۆڕە کەوتووەتە سنووری پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی 23 ملیار دینار، پرۆژەکە جێ بەجێ دەکرێت و ڕاددەی جێبەجێبوونی كارەكانی گەیشتووەتە 95%.
کابینەی نۆیەم بەنداوی شەوگێڕی تەواو کرد کە توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە
بەنداوی شەوگێڕ، دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی كۆیە، بە گوژمەی 5.6 ملیار دینار لە لایەن كابینەی نۆیەم دروست کراوە و ئێستا ئاو گل دەداتەوە.