لە دەڤەری شێخان، بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک، لەلایەن پارێزگاری دهۆک دانرا و گوژمەی زیاتر لە ٨ ملیار دیناری بۆ تەرخان کرا.
هەواڵەکان
15 هەزار و 432 زەویی کارت لە شاری هەولێر تاپۆ دەكرێن
لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەیەکی باڵا بۆ گۆڕینی زەوییە کارتەکان پێك هێنراوە و قۆناغێكی دیكە لە پرۆسەكە دەستی پێ كردووە.
دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان سامانی ماسییان بووژاندووەتەوە
یەکێک لە ئامانجەکانی دروستکردنی بەنداو و پۆندەكان، گرنگیدانە بە سامانی ماسی. کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەموو ئاسانکارییەک بۆ دامەزراندنی پرۆژەکانی ماسی دەکات.
بەنداوی گۆمەسپان 97 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل دەداتەوە و ئاوی پاك بۆ شاری هەولێر دابین دەكات
بەنداوی گۆمەسپان، سێیەم گەورەترین بەنداوە لە هەرێمی کوردستان؛ بەرەو تەواوبوونی یەكجاری دەچێت و دەبێتە گەورەترین بەنداوی سنووری پارێزگای هەولێر. بەنداوەكە دەتوانێت 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە، گەورەترین ژینگەی ئاوی بۆ پارێزگای هەولێر دابین بکات؛ کۆتاییی ئەمساڵ کارەکانی بەنداوەکە تەواو دەبن.
کابینەی نۆیەم زیاتر لە 7.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات گرنگییەکی زۆری بە کەرتی گەشتوگوزار داوە، یەکێک لە ئامانجەکانی، دروستکردنی بەنداو و پۆند و بووژاندنەوەی زیاتری ئەو کەرتە بووە.
پۆندی سەرقزڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان كێشەی بێئاوی و گرفتی ئاژەڵدارانی چارەسەر كردووە
پۆندی سەرقزڵ لە ناحیەی قۆرەتووی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەكوو یەكێك لە پۆندەكانی سەردەمی كابینەی نۆیەم، سوودی زۆری بە ناوچەكە گەیاندووە و نیگەرانیی ئاژەڵدارانی ڕەواندووەتەوە؛ لە ڕێگەی ئەم پۆندەوە دەتوانن ئاو بۆ ئاژەڵەکانیان دابین بكەن.