حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەکات
![](/media/1537/krg_logo-white-background_3.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596855490000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری