پەیامى گوتەبێژی حكومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەی هاتنى مانگى پیرۆزی ڕەمەزان
![](/media/5601/drjotiar-adil.jpg?center=0.38659793814432991,0.48648648648648651&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132627239290000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هەوێنی سەقامگیری و پتەوتركردنی كلتووری پێكەوە ژیان لە هەرێمەکەمان و عێراق و نزا و تاعەتى هەمووان قبوڵ بێت.
بۆ پاراستنی خێزان و كەسوكار و نیشتمانەكەشمان، داواکارین هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بن.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان