خولی یەکانگیری رۆژنامەنووسیی فەرمانگەی میدیاو زانیاری کۆتایی هات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ماوەی دوو رۆژی بەردەوام و دوو شیفتی جیاواز، خولی یەکانگیریی کاری رۆژنامەنووسی حکومی کە بە بەشداری ئەندام و نوێنەری ڕاگەیاندنەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوە چوو.
لەو خولەدا کە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر مەغدید سەپان و لە دوو رۆژی ٢٥ و ٢٦/٤/٢٠٢١ لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرێوە چوو، کار لەسەر چۆنیەتی گەیاندنی پەیامی حکومەت بە خەڵک و وەرگرتنی پەیامی خەڵکیش بۆ حکومەت کرا.
لەکۆتایی خولەکە د.جوتیار عادل بەرێوەبەری فەرمانگەی میدیا و زانیاری سوپاسی مامۆستای خولەکە و بەشداربووانی کرد و گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆی گرنگە پەیامی خۆی سادە و راست و شەفاف بگەیێنێێت بە هاوڵاتیان و ئەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییەش کەوتووتە سەرشانی ئێمە چ وەک راگەیاندنی وەزارەتەکان و چ وەک فەرمانگەی میدیاو زانیاری، بۆیە دەبێت کار بکەین بە ئاراستەی خزمەتی هاووڵاتیان.