گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: بەرامبەر وشکەساڵى پلانی تایبه‌تمان دەبێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)ـ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، د.جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌ت، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.
پرۆژە یاسای بودجه‌ی ساڵى ٢٠٢١ی هه‌رێم، گرنگترین بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه بووە و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه‌زیری دارایی داتا و زانیاری لەسەر خه‌رجییه‌كان و داهات و كورتهێنانى نێو پرۆژە یاساكه و چۆنیه‌تی چاره‌كردنی گرفتەکانی به‌رده‌م پرۆژە یاساكەى خستووەتە ڕوو و دواتریشر وه‌زیری پلاندانان باسی له پرۆژەی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان كردووە.
سه‌باره‌ت به وشكه‌ساڵی کە پرسێکى دیکەى دیارى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیران بوو، ئاماژە به كۆبوونه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندار و پارێزگاره‌كان كرا و حكومه‌ت وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانی ڕاسپارد تا پلانی خۆیان له‌مباره‌وه ئاماده بکەن تا له پێناو پاراستنی ئاوی پاك و بهرژەوهندییە گشتییەکان، حكومه‌ت بڕیاری پێویست بدات.
وتەبێژى حکومەتى هەرێم باسى په‌سندكردنی پڕۆژە یاسای دادگای تاوانكاری تایبه‌تمه‌ند به تاوانه‌كانی داعش له هه‌رێمی كوردستان و پرۆژە یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیی كه‌رتی گشتی و تێكه‌ڵاوى کرد کە لە کۆبوونەوەکە باسیان لەسەر کراوە لەگەڵ ڕەشنووسی هه‌مواركردنی ژووره‌كانی یه‌كێتی بازرگانی کە به كۆی ده‌نگ په‌سند و بڕیار وایه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێن.
سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، گوته‌بێژی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند: ڕاپۆرتى لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لەسەر هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و هه‌ردوو وه‌زیرى پەیوەندیدار پێشكه‌ش كران و له كۆتاییدا بڕیار درا كه وه‌ك پێشوو هه‌مان ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیردرێته‌به‌ر و هه‌موو هه‌وڵێكیش دەدرێت كه خوێندنی ئه‌م ساڵ نه‌فه‌وتێت، چونكه قوتابیان ئایندهی ئه‌م میلله‌ته‌ن، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه بكه‌ین ئینجا بڕیار بده‌ین. سه‌باره‌ت به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش، بڕیارمان داوه هه‌ر سێ ڕۆژی جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری بێت، به‌ڵام چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، لەگەڵ ئەوەشدا هاتووچۆی نێوان هه‌رێم و هیندستان ڕاده‌گیردرێت و ئەو هاووڵاتیانەى كه لەو وڵاتە ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێم، بۆ ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، گوته‌بێژی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند "ئه‌مه په‌یوه‌سته به چه‌ند لایه‌نێك، له‌وانه جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه له لایه‌ن به‌غدا و ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم و بڕی ئه‌و داهاته‌ی ده‌ست حكومه‌ت ده‌كه‌وێت".
له كۆتاییدا د.جوتیار عادل باسی له هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی "گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك بووه له‌وانه دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێم و ئێران و جووڵه‌ی بازرگانی له نێوان هه‌ردوو لا و رێزگرتن و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری یه‌كتر و هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه له لایه‌ن هه‌ندێ گرووپی ناشه‌رعییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و زیان به هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نن، ،هه‌روا باس له به‌شداریی شاندی هه‌رێمی كوردستان له دانووستانی ستراتیژیی نێوان به‌غدا و واشنتۆن كرا".