دۆسیەی ٢ هەزار و ٤٢٤ پێشمەرگەی خانەنشین، گواسترایه‌وه سه‌رمیلاكی وه‌زاره‌تی دارایی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- بە پێی یاسای چاکسازی و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ماوه‌یه‌ك كاركردن و پاكسازی و چاكسازی تیایاندا، دۆسیەی ٢ هەزار و ٤٢٤ خانەنشینی پێشمەرگە و کۆچکردوو و خانەنشین بە هۆکاری تەندروستی، لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و کەمئەندامان، گواسترایەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وه‌زارەتی دارایی، ئه‌مه‌ش وه‌كو هه‌نگاوێكی دیكه‌ی چاكسازی كه‌وته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ئه‌م خانه‌نشینانه له مانگی هه‌شتی ٢٠٢١ ە‌وه مووچه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رده‌گرن.
فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری
چوارشەممە ٢٠٢١/٨/١١