Skip to the content

تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن ڤاكسینی دژە کۆرۆنا گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- لە درێژەی كار و هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆڤید-19 (كۆرۆنا) ڕۆژی سێشەممە ٨/٢٤/ ٢٠٢١ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: بڕی زیاتر لە یەك ملیۆن جۆری جیاوازی ژەمە ڤاكسین گەیشتە هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتووە لە 524 هەزار و 160 ژەمی فایزەر، 216 هەزار و 230 ژەمی ئەسترازینیكا و 423 هەزار و 790 ژەمی ساینوفارم، كە كۆی گشتی بریتییە لە ملیۆنێك و 164 هەزار و 180 ژەمە ڤاكسین.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، ئاماری ڕۆژانەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان تاوەكو ٢٣/٨/٢٠٢١ خستوەتە ڕوو، كە بەم شێوەیە بووە.

كۆی گشتی ئەو كەسانەی ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووە

هەولێر
174 هەزار و 50 وەرگر هەبووە، لەم ڕێژەیە 78 هەزار و 785 ی فایزەریان وەرگرتووە و 52 هەزار و 182 ئەسترازینیكا و 43 هەزار و 83 وەرگر سینوفارمیان وەرگرتووە، كۆی گشتی ئەو كەسانەی ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە بریتییە لە 117 هەزار و 256 كەس و هەروەها كۆی گشتی ئەوانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە 56 هەزار و 794 كەس بووە.

سلێمانی
127 هەزار و 458 وەرگری هەبووە، لەم ڕێژەیە 75 هەزار و 732 كەس فایزەر و 30 هەزار و 582 كەس ئەسترازینیكا و 21 هەزار و 144 كەس سینوفارمیان وەرگرتووە، كۆی گشتی ئەوانەی ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە 87 هەزار و 296 و ئەوانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە 40 هەزار و 162 كەس بووە.

دهۆك
206 هەزار و 796 وەرگر هەبووە، لەم رێژەیە 107 هەزار و 501 كەس فایزەر و 61 هەزار و 712 كەس ئەسترازینیكا و 37 هەزار و 583 كەس سینوفارمیان وەرگرتووە، كە كۆی گشتی ئەوانەی ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە 138 هەزار و 976 كەس و ئەوانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە 66 هەزار و 820 كەس بووە.

ڕاپەڕین
29 هەزار و 698 وەرگر هەبووە، لەم ڕێژەیە 19 هەزار و 461 كەس فایزەر و 7هەزار و 720 كەس ئەسترازینیكا و 2 هەزار و 517 كەس سینوفارمیان وەرگرتووە، كۆی گشتی ئەوانەی ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە 21 هەزار و 432 كەس و ئەوانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە 8 هەزار و 266 كەس بووە.

گەرمیان
14 هەزار و 8 كەس وەرگر هەبووە، لەم رێژەیە 5 هەزار و 740 كەس فایزەر و 5 هەزار و 873 كەس ئەسترازینیكا و 2 هەزارو 395 كەس سنوفارمیان وەرگرتووە، كە كۆی گشتی ئەوانەی ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە 10 هەزار و 447 كەس و 3 هەزار و 561 كەسیش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.

هەڵەبجە
111 هەزار كەس وەرگر هەبووە، لەم رێژەیە 8 هەزار و 621 كەس فایزەر و هەزار و 567 كەس ئەسترازینیكا و 935 كەسیش سینوفرمیان وەرگرتووە، لەم رێژەیەش كۆی گشتی ئەوانەی ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە 8 هەزار و 767 كەس و ئەوانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە 2 هەزار و 356 كەس بووە.

كۆیە
16 هەزار و 923 كەس وەرگر هەبووە، لەم رێژەیە 13 هەزار و 20 كەس فایزەر و 2 هەزار و 630 كەس ئەسترازینیكا و هەزار و 273 كەس سینوفارمیان وەرگرتووە، كۆی گشتی ئەوانەی ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە 10 هەزار و 753 كەس و ئەوانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە 6 هەزار و 170 كەس بووە.
ژمارەی ئەو هاوڵاتییە چینییانەی لە هەرێمی كوردستان دەژین و ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە بریتین لە هەزار كەس و لەو ژمارەیەیش 500 كەسیان ژەمی یەكەم و 500 كەسیش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، كە سەرجەمیان ژەمە ڤاكسینی سینوفارمیان بەكارهێناوە.
بەپێی ئەم ئامارەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، تێكڕای ئەوانەی لە سنووری هەرێمی كوردستان كوتراون ، ژمارەیان 581 هەزار و 56 كەس بووە، لە تەواوی ئەو ژمارەیەدا كە كوتراون 308 هەزار و 860 كەس فایزەر و 162 هەزار و 266 كەس ئەسترازینیكا و 109 هەزار و930 كەسیش سینوفارمیان وەرگرتووە، لە كۆی گشتی ئەم رێژەیەیش 395 هەزار و 427 كەس ژەمی یەكەم و 184 هەزار و 629 كەسیش ژەمە ڤاكسینی دووەمیان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستوەتە ڕوو، كە رۆژانە 10 هەزار ژەمی ڤاكسین لە هاووڵاتیان دەدرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری