دەست بە جێبەجێ کردنی قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتری ھەولێر دەکرێت
![](/media/7466/1614232355150-matri-2.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132744365270000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- بەمەبەستی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری ھەولێر، کە شەقامێکی بازنەیی گرنگی شاری ھەولێرە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی پیشاندا بە دەست پێکردن و تەواو کردنی بەشێکی دیکەی ئەو شەقامە کە شەقامی (ھەولێر- کۆیە) تاوەکو (ھەولێر - شەقڵاوە) دەگرێتەوە و درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان.
کارەکانی شەقامی بازنەیی 150 مەتری ھەولێر لەلایەن کۆمپانیای ھێمن گروپەوە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو ئێستاش بەشێکی ئەو شەقامە کە لە شەقامی (ھەولێر- بەحرکە) تاوەکو (ھەولێر-شەقڵاوە)یە تەواو بووە و بە تەواو بوونی ئەو شەقامە بەشێکی زۆر لە قەڵەباڵغی ناو شاری ھەولێر کەم دەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
2021/8/26