ڕاگەیێندراوێک لە فەرمانگەى میدیا و زانیارییەوە
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ژمارەیەک میدیا بە مەبەستى ڕاکێشانى بینەرى زیاتر، هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی د.کەمال ئەترووشى وەزیرى سامانە سرووشتییەکانیان بڵاو کردووەتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە د.کەمال ئەترووشی وەزیرى سامانە سرووشتییەکان پەیوەندی کرد بە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و لەم بارەوە ڕایگەیاند: "من بۆ چارەسەرى پزیشکى ئێستا لە دەرەوەى هەرێمی کوردستانم، بەداخم بۆ بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە لە لایەن ژمارەیەک میدیاوە کە هیچ جۆرە خزمەتێک بە کەس ناکات. بۆ من شانازییە لە خزمەت گەلەکەم و ئەو بڕوا و متمانەیەدا بم کە بەڕێز سەرۆکوەزیران بە بەندەى بەخشیوە، دواى چارەسەریش دەگەڕێمەوە کوردستان و لەسەر کار و پڕۆژەکان بەردەوام دەبم".
فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٢٠٢١/١٢/١٦