زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری کەلار خه‌رج ده‌كرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی چاکسازی لە پڕۆژەکانی ئاو، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی ٣٠٥,١٧٥,٠٠٠ (سێسه‌د و پێنج ملیۆن و سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار) دینار بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار بۆ كڕینی ماددە و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌گ بۆ كۆگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار به مه‌به‌ستی چاكسازی له پڕۆژه‌كانی ئاو و تۆڕی ئاو بۆ ساڵی ٢٠٢١ى زایینى و ئەو بڕە پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی خه‌رج ده‌كرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١