له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێم، دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ وردبینیی خه‌رجییه‌كان ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، ڕافڵ یاسین خزەیر، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ به یاوه‌ری شاندێك و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن خالید هادی چاوشلی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ كرا.
له چاوپێكه‌وتنێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، ڕێگه و هه‌نگاوه پێویستەکانی هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوانیان و له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی هه‌ردوولادا و یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ تاوتوێ كران.
سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند، له‌سه‌ر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتوون بۆ ئەنجامدانی كاره‌كانیان به پێی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان و ئاماژەشی بەوەدا کە هه‌نگاوی باش نراون له باره‌ی وردبینیكردنی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆشییەوە خالید هادى چاوشلی سەرۆکى دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمى کوردستان رایگەیاند لە ڕابردوو و ئێستاشدا به‌شێك له مافه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییەوە به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراون، ئه‌مە‌ش به‌شێكی بەھۆی ئه‌نجامنه‌دانی پڕۆسه‌ی وردبینییەوەیە، و لەو بڕوایەداین بە ئامانج گەیاندنی ئەم پرۆسەیە، بەشەک لە گرفتەکان چارەسەر دەکات.
بۆ بینینی تەواوی چاوپێکەوتنەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
چاودێری دارایی عێراق بە رەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ خەرجییەکان دەکات - YouTube
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١