نزیکەی ٣٤ ملیار دینار بۆ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری دھۆک خه‌رج ده‌كرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەمەبەستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی جه‌نجاڵی هاتووچۆ له پارێزگای دهۆک، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامهندی نیشان دا لەسەر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ٣٣,٨٢٨,٥٣٤,٠٠٠ (سی و سێ ملیار و هه‌شتسه‌د و بیست‌و هه‌شت ملیۆن و پێنجسه‌د و سی و چوار هه‌زار) دینار له سه ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی ئۆڤه‌رپاس و "ئه‌نده‌رپاسی بنافی ١" و "یوتێرنی ماڵتا" و ٦٠٠٠ مه‌تر شه‌قامی خزمه‌تگوزاری بۆ "شه‌قامی بارزان" له پارێزگای دهۆك. هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی ماوه (وه‌فر) له پڕۆژەی دروستكردنی ئه‌نده‌رپاسی شه‌قامی بارزان بۆ گه‌نجینه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١