هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی كارگێڕی تاوتوێ کران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە گرنگیەکی تایبەتی بە بواری چاکسازی داوە، بە شێوازێک کە تێکڕای سێکتەرەکانی خزمەتی گشتی لە خۆ بگرێت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، چاکسازیکردن لە ئاستی کارگێڕیی بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەم هەژمار دەکرێت و یەکێکە لە هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەکە.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاری ژماره ٣٣ ده‌رچووه كه بریتییه له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به ڕێكخستنه‌وه‌ی بواری كارگێڕی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به شێوه‌یه‌ك پەیکەری ریکخستنی یەکە کارگێرییەکان رێکدەخرێتەوە و بە دامەزراوەیی دەکرێت لە سەر بنەمای پێداویستی فیعلی و تایبەتمەندی و میلاکی هەر یەکەیەکی بەڕێوەبردن سەرلەنوێ دەستنیشان دەکرێت و هێزی کار سەرلەنوێ دابەش دەکرێتەوە، بۆ یه له ڕێكه‌وتی ١٤ی ١٢ی٢٠٢١ لیژنه‌ی ٣٣ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ئه‌نجام دا و به تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر چاكسازیی له بواری كارگێڕیدا گفتوگۆ كرا .
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١