حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020، (8) مووچەی دابەشکردووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020دا، (8) مووچەی بەسەر مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستاندا دابەشکردووە. لەو (8) مووچەیەش حکومەتی فیدراڵ تەنیا (6) مووچەی بۆ ھەرێمی کوردستان ناردووە.
بەپێی خشتەکە، 63.8% ئەو مووچانە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە، کە دەکاتە (4,154,508,307,952) دینار.
حکومەتی فیدراڵیش تەنیا 36.1% ئەو مووچانەی دابین کردووە، کە دەکاتە (2,351,479,999,224) دینار.
حکومەتی فیدراڵی بۆ مانگەکانی (12,11,10,7,6,5) ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەناردووە تاوەکو مووچە بەسەر مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستاندا دابەش بکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری