Skip to the content

حکومەتی ھەرێم زیاتر لە چوار ملیار دیناری بۆ خاوێنکردنەوەی چەند ناوچەیەک تەرخان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە درێژەی پێشکەش کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی (٢,٧٦٢,٧٦٠,٠٠٠) دوو ملیار و حەوتسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەوتسەد و شەست ھەزار دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخان کرا بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی قەزای سێمێل و دەوروبەری بۆ ماوەی سێ ساڵ کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١/١ دەست پێ دەکات تا ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/٣١ی زایینی.
لە لایەکی دیکەوە بڕی (١,٤٥٢,٠١٢,٠٠٠) ملیارێک و چوار سەد و پەنجا و دوو ملیۆن و دوازدە ھەزار دینار خەرج کرا بۆ یەک ساڵی خاوێنکردنەوە و ھەڵگرتنی زبڵ و خاشاکی شارەوانی خەبات و سفەیە و شاخۆڵان و کەورگۆسک کە لە رێکەوتی ٢٠٢١/١/١ دەست پێ دەکات تا ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٣١ زایینی.

هەردوو بڕەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠٢١/٧/١