Skip to the content

حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی ڕۆژانی جەژن ڕادەگەیێنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەبۆنەی ھاتنی چەژنی پیرۆزی قوربانەوە، ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ و ٢٢ی تەمووز پشووی فەرمییە، و لەپاڵ ئەوەش دا حکومەتی ھەرێم، ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی تەمووز ، کە دەکاتە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو، وەکو پشووی فەرمی ڕادەگەیێنێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری