Skip to the content

لە دوو ساڵى کابینەى نۆیەم: ٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان و ڕەخساندنى ٥٠ هەزار هەلى کار

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەم دوو ساڵەى ڕابردوو، سەرەڕاى چەندین قەیرانى گەورەى وەک بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا و شکستى ئابوورى لە دونیا و نزمى بەهاى نەوت، بەڵام حکومەتى هەرێم کاری لەسەر کشتوکاڵ و ڕێگاوبان، كارەبا، سەرچاوەكانی ئاو، تەندروستی، و  زۆر پرسى دیکە کردووە و بەمەش هەلێکی زۆرى كار له كەرتی تایبەت بۆ هاووڵاتیان ڕەخسێنراوە.

لە خوارەوەش وردەکارى وەبەرهێنان لە ١٦ ساڵى ڕابردوو دەدەینەوە و بەراوردى دەکەین بەم دوو ساڵەى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم تا ڕوون ببێتەوە کە چى کراوە و ئامانجەکان چەندیان بەدی هاتوون:

 

وەبەرهێنان لە ساڵى ٢٠٠٦ تا ٢٠٢١:

شایەنى باسە لە سەرەتای دامەزارندنی "دەستەی وەبەرهێنان"ـەوە تا ئێستا واتە لە ڕێکەوتى (١/٨/٢٠٠٦ تا ٢٠/٦/٢٠٢١ى زایینى)، مۆڵەت بە (١١٢٦) پڕۆژە لە ١٣ سێکتەری جیاواز دراوە کە لەو ژمارەیە ئێستا (٩٨٠) مۆڵەتیان بە سەرمایەی (٥٧ ملیار و ٨١٦ ملیۆن دۆلار) کاریان پێ دەکرێت و (١٤٦) مۆڵەتیش بە سەرمایەی (١٦ ملیار و ٩٢٦ ملیۆن دۆلار) هەڵوەشێندراونەتەوە کە بڕیار وایە تا تەواوبوونى کابینە و لە سەرووى ٢٠٠ هەزار هەلى کارى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش دابین بکرێت.

 

 

سەرمایەی بەگەڕخراو لە پارێزگاکان:

پارێزگاى هەولێر: ٤٣٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٤ ملیار و ٣٦١ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٥٩.٤٣% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان

پارێزگاى سلێمانی: ٢٦٨ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٦ ملیار و ٩١٤ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٢٩.٢% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان (هه‌ڵه‌بجه‌ ٤ پڕۆژە ، گه‌رمیان ٣٦ پڕۆژە، راپه‌ڕین ١٨ پڕۆژە، سلێمانی ٢١٠ پڕۆژە)

پارێزگاى دهۆک: ٢٧٥ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ١١.٣١% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.

 

جۆرى سەرمایە:

وەبەرهێنانی بیانی: ٤٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥ ملیار و ٧١ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٨.٧٧% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.

وەبەرهێنانی هاوبەش: ٢٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣ ملیار و ٧١٣ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٦.٤٢% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.

وەبەرهێنانی خۆماڵی: ٩١١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٤٩ ملیار و ٣١ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٨٤.٨% لە سەرمایەی گشتی

سەرمایەگوزارى بە پێى ساڵەکان:

ساڵی ٢٠٠٨: ١ ملیۆن و ٩٨٢ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠٠٩: ٣ ملیۆن و ٨٣٥ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠١٠: ٤ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠١١: ٣ ملیۆن و ٥٢٣ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠١٢: ٦ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠١٣: ١٠ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠١٤: ٢ ملیۆن و ٨١٣ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠١٥: ٣ ملیۆن و ١٨٣ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠١٦: ٢ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠١٧: ٧٦٩ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠١٨: ٣ ملیۆن و ١٣٣ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠١٩: ٢ ملیۆن و ٧٥٢ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠٢٠: ٢ ملیۆن و ١٥ هەزار دۆلار

ساڵى ٢٠٢١: ٥ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار دۆلار

 

 

وەبەرهێنان لە کابینەى نۆیەم:

لە ساتى دامەزراندنى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە تا ئێستا واتە لە ڕێکەوتى (٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٢٠/٦/٢٠٢١ى زایینى)، (٨٦٠) پڕۆژه پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان‌ كراون‌ کە (٧٠٣) پڕۆژەیان بە سەرمایەی ١٦ ملیار و ٦٨٠ ملیۆن و دۆلار پەسەند کراون و (٨٩) پڕۆژەش پەسەند نەکراون و (٦٨) پڕۆژەش هێشتا بڕیاریان لەسەر نەدراوە. پێشبینی دەکرێت لە پڕۆژە پەسەندکراوەکاندا نزیکەى (٤٨٧٩٣) هەلى کار دابین بکەن.

 

دابەشبوونى پڕۆژە پەسەندکراوەکانى کابینە:

دابەشبوونى ئەو (٧٠٣) پڕۆژە پەسەندکراوەى ئەو دوو ساڵەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەر پارێزگا و یەکە کارگێڕییەکانى هەرێمى کوردستان بەم شێوەیەیى خوارەوەیە:

پارێزگاى هەولێر: ٢٧٥ پڕۆژە

پارێزگاى سلێمانى: ٢٣٣ پڕۆژە

پارێزگاى دهۆک: ٩٨ پڕۆژە

پارێزگاى هەڵەبجە: ٢٣ پڕۆژە

ئیدارەى گەرمیان: ٥٧ پڕۆژە

ئیدارەى ڕاپەڕین: ١٧ پڕۆژە

 

سێکتەرى پڕۆژه‌ پەسەندکراوەکانى کابینە:

ـ سێكته‌ری بازرگانی: (١٧٦) پڕۆژە بە سەرمایەى (٢ ملیار و ٣٨٧ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٣٤٧ دۆلار)

ـ سێكته‌ری پیشەسازى: (١٦٧) پڕۆژە بە سەرمایەى (٤ ملیار و ٨٠٢ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ٦٢٥ دۆلار)

ـ سێكته‌ری گەشتیارى: (١٠٠) پڕۆژە بە سەرمایەى (٦ ملیار و ١٩٨ ملیۆن و ٣٤٧ هەزار و ١٠٩ دۆلار)

ـ سێكته‌ری كشتوكاڵ: (٦٠) پڕۆژە بە سەرمایەى (٧٠٠ ملیۆن و ٤٩٠ هەزار و ٢٤٣ دۆلار)

ـ سێكته‌ری ته‌ندروستی: (٥٢) پڕۆژە بە سەرمایەى (٢٥١ ملیۆن و ٦٤٣ هەزار و ٣١٢ دۆلار)

ـ سێكته‌ری په‌روه‌رده‌: (٥٠) پڕۆژە بە سەرمایەى (١٤٥ ملیۆن و ٢٣٢ هەزار و ٣٦٧ دۆلار)

ـ سێكته‌ری نیشته‌جێبوون: (٣٥) پڕۆژە بە سەرمایەى (٦٧٧ ملیۆن و ٢٨٧ هەزار و ١٦ دۆلار)

ـ سێكته‌ری وه‌رزشی: (٢٢) پڕۆژە بە سەرمایەى (٣٤٤ ملیۆن و ٧٧٢ هەزار و ٧٤٨ دۆلار)

ـ سێكته‌ری خزمه‌تگوزاری: (٢٢) پڕۆژە بە سەرمایەى (٩٨٢ ملیۆن و ٦١٧ هەزار و ٤٣٧ دۆلار)

ـ سێكته‌ری فێركردن: (٩) پڕۆژە بە سەرمایەى (١٩ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار و ٩٠٠ دۆلار)

ـ سێکتەرى گواستنەوە و گەیاندن: (٤) پڕۆژە بە سەرمایەى (٦ ملیۆن و ٦٤٢ هەزار و ٢٥٣ دۆلار)

سێکتەرى کارەبا (٤) پڕۆژە بە سەرمایەى (١٦٦ ملیۆن و ٨٥٥ هەزار دۆلار)

ـ سێكته‌ری رۆشنبيرى: (١) پڕۆژە بە سەرمایەى (٣ ملیۆن دۆلار)

ـ سێكته‌ری هونەرى: (١) پڕۆژە

 

لێخۆشبوونی ڕسوماتی گومرگی کابینە:

لە کابینەی نۆیەم لە ڕێکەوتى ٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٢٣/١٢/٢٠٢٠ى زایینى، (٢٥٠) کۆنووسی لێخۆشبوونی گومرگی کراوە، پاڵپشت به بڕگەکانی ٣،٤،٥،٦ی ماددەی ٥ی یاسای وەبەرهێنان بەخشین کراوە بۆ هێنانی پارچەی یەدەگ و کەرەستەی خاو و ئامێر و کەلوپەل و پێداویستی  بۆ پڕۆژەکان.

 

پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانى دوو ساڵى کابینە:

لەم دوو ساڵەى کابینەى نۆیەمدا لە کۆى (٧٠٣) پڕۆژە پەسەندکراوەکە، مۆڵەت بە (١٣١) پڕۆژەى وەبەرهێنان دراوە بە سەرمایەى (٨ ملیار و ٣٤٦ ملیۆن دۆلارە) لەسەر ڕووبەری (٨٤٠١ دۆنم) کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت:

پارێزگاى هەولێر: ٥٤ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦ ملیار و ٥٣٤ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ٧٨.٣٠% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.

پارێزگاى سلێمانی: ٤٠ پڕۆژە بە سەرمایەی ١ ملیار و ٢٥٦ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ١٥% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان (هه‌ڵه‌بجه‌ ١ پڕۆژە، گه‌رمیان ٥ پڕۆژە، ڕاپه‌ڕین ٣ پڕۆژە، سلێمانی ٣١ پڕۆژە).

پارێزگاى دهۆک: ٣٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥٥٥ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ٦.٦٥% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.

 

جۆرى پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی دوو ساڵى کابینە:

وەبەرهێنانی خۆماڵی: ١٢٩ مۆڵەت (٥٢ پڕۆژە لە هەولێر، ٤٠ پڕۆژە لە سلێمانی، ٣٧ پڕۆژە لە دهۆک) بە سەرمایەى (٨ ملیار و ٣٢٨ ملیۆن ٥٢٦ هەزار دۆلار).

وەبەرهێنانی هاوبەش: ٢ مۆڵەت لە هەولێر بە سەرمایەى (١٧ ملیۆن  ٥٦٦ هەزار دۆلار.

 

مۆڵەتى هەڵوەشاوەى پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی دوو ساڵى کابینە:

هەر لەم کابینەیەدا (٣٢) مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵوەشاوەتەوە بە سەرمایەى ٢ ملیار و ٤٥١ ملیۆن دۆلار کە بە پێى پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە (پارێزگاى هەولێر ١٣ پڕۆژە بە بڕى ١ ملیار و ١٦٧ ملیۆن دۆلار، پارێزگاى سلێمانى ٤ پڕۆژە بە بڕی ٣٥٩ ملیۆن دۆلار و پارێزگاى دهۆک ١٥ پڕۆژە بە بڕی ٩٢٤ ملیۆن دۆلار).

 

دابەشکارى پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکان بە پێى ساڵ:

یەکەم: لە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى، (١٦١) پڕۆژە پێشکەش به‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كراون کە (١٢٣) پرۆژەیان پەسەند کراون و کە (٥٥ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى هەولێر و ٤٢ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى سلێمانى و ١٨ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى دهۆک و ٥ پڕۆژەیان بەر ئیدارەى گەرمیان و ٣ پرۆژەشیان بەر ئیدارەى ڕاپەڕین) کەوتوون.

دووەم: لە ساڵى ٢٠٢٠ى زایینى، (٣٥٥) پڕۆژە پێشکەش به‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كراون کە (٢٩٣) پرۆژەیان پەسەند کراون و کە (١٣٢ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى هەولێر و ٧٤ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى سلێمانى و ٤٣ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى دهۆک و ٨ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى هەڵەبجە و ٣٢ پڕۆژەیان بەر ئیدارەى گەرمیان و ٤ پرۆژەشیان بەر ئیدارەى ڕاپەڕین) کەوتوون.

دووەم: لە ساڵى ٢٠٢١ى زایینى، (٣٤٤) پڕۆژە پێشکەش به‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كراون کە (٢٨٧) پرۆژەیان پەسەند کراون و کە (٨٨ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى هەولێر و ١١٧ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى سلێمانى و ٣٧ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى دهۆک و ١٥ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى هەڵەبجە و ٢٠ پڕۆژەیان بەر ئیدارەى گەرمیان و ١٠ پرۆژەشیان بەر ئیدارەى ڕاپەڕین) کەوتوون.

 

سێکتەرى پڕۆژه‌ مۆڵەتپێدراوەکانی دوو ساڵى کابینە:

ـ سێكته‌ری پیشەسازی : ٤١ پڕۆژە بە سەرمایەى (١ ملیار و ٤٨٧ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ١٧.٨٢%

ـ سێكته‌ری نیشتەجێبوون: ٩ پڕۆژە بەسەرمایەى (٨٠٥ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە:  ٩.٦٤%.

ـ سێكته‌ری فێرکردن : ١٣ پڕۆژە بەسەرمایەى (١٩٠ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە:  ٢.٢٧%

ـ سێكته‌ری کشتوکاڵی : ٦ پڕۆژە بەسەرمایەى (٢٢٩ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٢.٧٥%

ـ سێكته‌ری بازرگانى : ٢٥ پڕۆژە بەسەرمایەى (٣٥٢ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٤.٢٢%

ـ سێكته‌ری گەشتیاری : ٢١ پڕۆژە بەسەرمایەى (٥ ملیارو 88 ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٦٠.٩٦%

ـ سێكته‌ری تەندروستى : ٩ پڕۆژە بەسەرمایەى (٧٣ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٠.٨٨%

ـ سێكته‌ری وەرزش : ٤ پڕۆژە بەسەرمایەى (٥٣ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٠.٦٤%

ـ سێكته‌ری هونەری : ١ پڕۆژە بەسەرمایەى (٩ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٠.١١%

ـ سێكته‌ری خزمەتگوزاری : ٢ پڕۆژە بەسەرمایەى (٥٧ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٠.٦٩%

 

فەرمانگەى میدیاو زانیارى