پرسەنامەی حكومهتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی جێگری فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نوێنەرایەتی حكومهتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا، رایگەیاندووە کە "بەداخەوە، یەکێک لە برا کوردە سۆڤیەتییە چالاک و نیشتیمانپەروەرەکانی کورد و کوردستان مام یوری نەبیێڤ، بە جێی ھێشتین. مام یوری نەبیێڤ لە قۆناغه جیاوازەکانی ژیانی لاویەتی تا تەمەنی ٦٨ ساڵی خزمەتێکی زۆری گەلی کورد و کوردستانی کرد".
ئهمهی خوارهوهش دهقی پرسەنامەکەی نوێنەرایەتی حکوموتی هەرێمە لە روسیا:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەیانی رۆژی ٢٠٢١/٧/٦ی زایینی، کەسایەتی دیار و چالاکی کوردانی سۆڤیەتی پێشوو مام یوری نەبیێڤ جێگری فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەت و سەرۆکی رێکخراوی ھاوکاری و تەبایی لەگەڵ کورد و سەرنووسەری سایتی ریاتازە بە نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.
مام یوری نەبیێڤ، لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی لاویەتی تا تەمەنی ٦٨ ساڵی خۆی، خزمەتێکی زۆری گەلی کورد و کوردستانی کرد.
لە خوای گەورە داواکارین خوا لێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبرو ئارامی بە کەسوکارو ھەموو لایەکمان ببەخشێت.