سه‌رۆكی دیوان: سه‌رۆكی حكومه‌ت ساڵێکە خۆی سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هه‌ناردنی نه‌وت ده‌كات
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە دانیشتنی دوێنێ شه‌وی په‌رله‌مانی كوردستان باسى چەندین بایەتى وەک مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان و داهاتى نانەوتى و یاساى چاکسازى و گرێبەستى نەوتى و باج کرد کە لێرەدا پووختەکەیان دەخەینە ڕوو:
نەوت و چاکسازى:
ـ له فرۆشتن و هه‌ناردەکردنی نه‌وتی هه‌رێم چاكسازی زۆر كراوه.
ـ سه‌رۆكی حكومه‌ت یه‌ك ساڵه خۆی سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كات.
ـ كۆمپانیاكه‌ی پێشوو لەم پڕۆسەیەدا نەماون.
ـ تیمێكی خۆماڵی حكومی سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی نه‌وت ده‌كات.
ـ جاران پارەی داهاتی نه‌وت ده‌چووه بانكێكی ئههلییەوە.
ـ ئێستا ئەم داهاتە ده‌چێته بانكێكی گه‌وره و حسابه‌كه حكوومییه و به ناوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌یه.
ـ تا ئێستا پێنج گرێبه‌ستی كڕینی نه‌وت هه‌بووه کە سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی چاكسازی تیایاندا كردووه.
ـ له‌گه‌ڵ دووان لە گرێبەستەکان چاكسازی كراوه.
ـ ئێستا گفتوگۆ بۆ هه‌مواری گرێبه‌سته‌كه ده‌كرێت.
ـ ١١%ی داهاتی نه‌وت بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وته کە له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوات.
ـ ٦%ی داهاتی نەوت بۆ كرێی گواستنه‌وه‌یه له ناو خاكی توركیا.
ـ ٥%ی داهاتى نەوت بۆ قه‌رزه‌كان ده‌ڕوات.
ـ چوار مانگ شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان نه‌درابوو.
ـ له مانگى ١ تا ٥ـى ساڵى ٢٠٢١ى زایینى، داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم نزیک ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و داهاتی نه‌وتیش ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووه.
ـ به هه‌ردووک ئەم داهاتەوە، مووچه‌ی ته‌واوی مووچەخۆرانى دابین نه‌كردووه.
ـ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت ته‌نیا مووچه نییه، حكومه‌ت خه‌رجی دیكه‌ش له‌سه‌ره.
داهاتى گومرگەکان:
ـ داهاتی ناوخۆ زیاتر هی گومرگه‌كانه.
ـ کە ئەم داهاتەش دەکاتە ٦٥%ى داهاتى ناوخۆ.
ـ له په‌رله‌مانى کوردستان به پێنج یاسا لێخۆشبوونی گومرگی كراوه.
ـ ئەگەر پەرلەمان پێى ڕ‌ازى نییە، فه‌رموون هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه.
ـ ئێمه له حكومه‌ت لێخۆشبوونی نایاساییمان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
ـ له گومرگه‌كان لیژنه‌مان درووست كردووه.
ـ پێداچوونه‌وه بۆ گرێبه‌سته‌كان بكرێت و لیژنه‌كه كاری ته‌واو كردووه.
ـ حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه هێز بۆ ده‌روازه سنوورییەكان درووست بكات.
ـ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له قاچاغچێتی بكرێت، چونکە گومرگه‌كانی ئێمه نموونه‌یی نین.
بودجە و داهات و بەگەڕخستن:
ـ ٨٨%ی داهات بۆ مووچه‌خۆران ده‌ڕوات و ١٢%ـەشى بۆ به‌گه‌ڕخستن و خزمه‌تگوزارییە.
ـ له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ٣٧٢ ملیار دینار له بواری به‌گه‌ڕخستن خه‌رج كراوه.
ـ باج زیاد نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی زیادكراوه باجی گومرگییه و له بازرگانان وه‌رده‌گیرێت.
ـ ئەم باجەش کە لە بازرگانان وەردەگیردرێت، بڕی ٢٧ ملیۆن دۆلاره.
ـ پاره‌ی وه‌رگرتنی كاره‌باش له شارێك بۆ شارێكی دیكه جیاوازه.
ـ ١٤%ی داهاتی ناوخۆ له وه‌زاره‌تی كاره‌باوه دێت.
ـ ٢١%ی داهاتیش هی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌یه.
پرسى تەندرووستى:
ـ هه‌موو مانگێك له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سندوقی شێرپه‌نجه ته‌مویل ده‌كرێت.
ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی ڕێك بخرێته‌وه.
ـ سكرتێر و شوفێر و دكتۆر به‌ده‌ل عیاده وه‌رده‌گرێت.
ـ پێش ئێمه ئه‌و سێكته‌ره ڕێك نه‌خرابوو، ئێمه هاتین و ڕێكمان خستووه‌ته‌وه.
هەندێک پرسى دیکە:
ـ ٥٧ هه‌زار جووتیار له كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن و ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن تۆن به‌رهه‌می گه‌نممان ده‌بێت.
ـ سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری هه‌نووكه‌یی قه‌یرانی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ بڕی ٧ ملیار دینار و نیوی ته‌رخان كردووه و بەمەش هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێ ئاوی چه‌مچه‌ماڵ ده‌درێت.