فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری خوولێکى تایبەت بە داتا به‌ڕێوه برد
![](/media/6719/photo_2021-06-23_11-44-47.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132689114890000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە هەردوو ڕۆژی ٢٢ و ٢٣ى حوزەیرانى ٢٠٢١ى زایینى، خوولی "ناردنی داتا و زانیاری بۆ ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌سته‌كانی حكومه‌ت له (ئه‌نیستیتۆی كوردستان بۆ كارگێڕی گشتی- kipa ) له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیارییەوە به‌ڕێوه چوو.
حكومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوەى بردنه پێشی كار و به‌رنامه‌ی خۆی، به‌رده‌وام داتا‌و زانیاری و ئامارى پێویستی له‌سه‌ر كار‌و چالاكی و پڕۆسه‌ی چاكسازی و كارگێڕی و خزمەتگوزارى هه‌یه به مه‌به‌ستی به ئه‌رشیفكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م داتا و زانیاری و ئامارانه كه بۆ زانین و توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوون هەم بۆ خودى وەزارەتەکان گرنگن و هەمیش سەرچاوەیەکى گرنگن بۆ میدیا و زانکۆ و خەڵک.
لە خوولەکەدا شێوازى ناردنى داتا و ئامار و زانیارییەکان شی کرایەوە بۆ ئەوەى بە زووترین کات و بەردەوام بگاتە ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە شێوەیەکى کردەیی و تیۆرى ڕاهێنان لەو بوارەدا بە ئامادەبووان کرا.