گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان: کەس موزایدە نەکات چونکە کەس لە حکومەت بۆ خەڵک دڵسۆزتر نییە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) –لە کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیران چه‌ند ته‌وه‌رێك خرانە ڕوو کە بریتى بوون لە:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: تایبه‌ت بوو به ئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وروپا.
ته‌وه‌ری دووه‌م: تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی گفتوگۆی هه‌رێم و به‌غدا و بودجه‌ی ٢٠٢١.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: تایبه‌ت بوو به پرسی پڕۆژە یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ى هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها دوو پرسى سەرەکیش لە نێو دووتوێى ئەم تەوەرانە قسەیان لەسەر کرا کە یەکەمیان بڕیارى به‌غدا بوو لەسەر ناردنى ٢٠٠ ملیار دینار مانگانە وه‌ك شایسته‌ی دارایی هه‌رێم و دووەمیشیان بەرزبوونەوەى بەهاى بەنزین و سێیەمیشیان ناڕەزایی خه‌ڵك له باره‌ی زیادبوونی ڕۆتین و دواكه‌وتنی كار بووە کە ئەمەیان بووە هۆی دەرکردنى بڕیارێك و "هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى دەوامکردن بە ته‌ناوب لەمەودوا ده‌وام ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسا هاتووه ئاسایی دەبێتەوە و کارى پێ دەكرێت".
دواى باسکردنى کورتەیەک لەبارەى تەوەر و بابەتەکانى سەرەوە لە لایەن د.جوتیار عادل گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پرسیارى ڕۆژنامەنووسان دەستى پێ کرد کە لێرەدا وەڵامەکانیان بڵاو دەکەینەوە:
ـ ئێن ئاڕ تى:
پرسیارى یەکەم: ئەو ٢٠٠ ملیارەى کە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارى داوە بینێرێت، لەم مانگەوە دەینێرێت یا لە مانگى یەکەمەوە دەینێرێت، ئەگەر بینێرێت حکومەتى هەرێم قەرەبووى لێبڕینى مووچەکەی پێ دەکاتەوە؟
پرسیارى یەکەم: کێ بەرپرسە لە بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین، چونکە قسە لەسەر ئەوەیە لیترێک بەنزین بەرز بێتەوە بۆ هەزار دینار، کێ بەرپرسە لەم دۆخە، ئاخۆ حکومەتى هەرێم لە بەرنامەیدایە ئەم نرخە دابەزێنێتەوە؟
ـ گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
وەڵامى پرسیارى یەکەم: سەبارەت بە ئالیەتى ناردنى پارەکە بە پێى ئەو بڕیارە لە ١/١/٢٠٢١ تا مانگى شەش دەینێرێن. حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام لەگەڵ ئەوەدایە ئەگەر بتوانێت ١٠٠% مووچە بدات و ئەگەر پارەکە بگات و لەگەڵ داهاتى ناوخۆ و داهاتى نانەوتى کە ٥٠%ى بۆ هەرێم دەمێنێتەوە و هەروەها ئەو بڕە نەوتەى دواى بڕینى ٢٥٠ هەزار بەرلەمین دەنێردرێتەوە، دواتر دیراسە دەکەین لەسەر ئەوەى کە مووچەکە چەند بدرێت. هیواخوازین لە ئایندەیەکى نزیک بتوانین بگەینە ئەم هاوکێشەیە و وەک خۆى مووچە بدەینەوە.
وەڵامى پرسیارى دووەم: ئێمە لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار قسەمان کردووە، ئەمە پەیوەستە بە بەرزبوونەوەى بەهاى بەرمیلێکى نەوت لە دونیا، ئەو دۆخە تەنیا هەرێمى نەگرتووەتەوە و بەڵکو لە هەموو دونیا نەرخى بەنزین بەرز بووەتەوە و ئێستا ئێمە هەوڵمان ئەوەیە ئەو نرخە کەم بکەینەوە و ئەبێت ئەمە چارەسەر بکەین.
ـ ڕووداو:
بەشێک لە پەرلەمانتاران باس لەوە دەکەن کە ئەو ٢١% لێبڕینەى هەیە لە نێوان ١٥٠ بۆ ١٨٠ ملیار دینار لە کۆى تێچووى پارەى دراو کەم دەبێتەوە و بەمەش حکومەت دەتوانێت ١٠٠%ى مووچە دابەش بکات، ئاخۆ دەکرێت لەمەودوا مووچە دابەش دەکرێت؟
ـ گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
ئەم پارەیە دوێنێ ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارى لەسەر داوە و کەى دەگات ئەمە پەیوەستە بە ئەوانەوە، هیوادارین بە زووترین کات بگات. ئێمە لە هەرێم خەمخۆرین و هەموو هەوڵمان داوە و قەرزیشمان کردووە بۆ دابینکردنى مووچەى مووچەخۆرانى کوردستان، بەڵام ئەوەى گرنگە ئەوەیە کە ئەو داهاتەى بە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەگات داهاتى خەڵکە و تەنیا بۆ مووچە نییە بۆ وەبەرهێنان و خزمەتگوزارى و ئاو و کارەبا و پاککردنەوەى شار و شارۆچکەکانی کوردستانیشە و دەبێت بۆى دابین بکەین و لەسەریشمانە دابینى بکەین. ئێمە ئێستا لە چوارچێوەى سێ سەرچاوە مووچە دابین دەکەین:
یەکەم: ئەوەى کە ماوەتەوە لەو چوارسەد و سی هەزار بەرمیلە، چونکە سی هەزارى بۆ ئیستیهلاکى مەحەلییە و ئەوەى کە لێى دەبڕدرێت ١٧٠ تا ١٦٥ هەزار بەرمیلە. ئەمە داهاتێک.
دووەم: داهاتى ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکانە.
سێیەم: داهاتێک کە عێراق دەینێرێت.
ئێمە لەگەڵ ئەوەداین تا بکرێت مووچە ١٠٠% بدرێت، بەڵام نابێت ئێستا ئەو بڕیارە بدەین، دەبێت بزانین دۆخى ئابووریمان چۆنە و پلانەکانى دارایی و پلاندانان سەیر بکرێن ئەوجا بڕیارى لەسەر دەدرێت، نابێت کەس مووزایەدە بەسەر حکومەتەوە بکات چونکە کەس لە حکومەت بۆ خەڵک دڵسۆزتر نییە، هەوڵى جدیمان داوە لە ڕێگەى ئەو تیمەى کە ڕێککەوتنى لەگەڵ بەغدا کردووە و سەرۆکى حکومەتیش بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ بەدەستهێنانى ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە. ئێمە داوامان کردووە هەموو پارەکە بێت تا بتوانین ئەو مافەى لەسەر ئێمەیە بەرامبەر خەڵک بیدەین.
کوردستان ٢٤:
ئاخۆ جارێکى دیکە پێویست دەکات شاندى کوردستان بگەڕێتەوە بۆ بەغدا لەسەر ئەم ڕێککەوتنە و ئایا وردەکارى دیکە ماوە قسەى لەسەر بکرێت؟
ـ گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
ئێمە ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکومەتى عێراقى هەیە لەسەر بودجەى ٢٠٢١ و لەو بودجەیە ئالیەت و میکانیزمى بڕین و ناردنى پارەکە دواتر یەکلا دەبێتەوە، ئێمە مەبدەئییەن ڕێککەوتنمان کردووە کە ئەو ١١.٤ ترلیۆن دینارە کە بۆ هەرێم دابین کراوە، بە پێی ئەو جەدوەل و بەندانەی لە نێو یاسا و ڕێککەوتنەکە هەیە بنێردرێت و ئێستا چاوەڕێن و پابەندین بە یاساکە و پێشتریش لە ١٣/٤ وەزارەتى دارایی نووسراوى ئاراستەى بەغدا کردووە و سەرۆکى حکومەت لە ١٥/٤ نووسراوى ئاراستەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کردووە و دیوانى چاودێرى هەرێمى کوردستان سێ نووسراوى لە ڕێکەوتەکانى ٢/٥ و ٥ و١٠/٦ ئاراستەى بەغدا کردووە تا یاساکە جێبەجێ بکرێت و بە خۆشحاڵییەوە زیاتر لە ١٠ ڕۆژە دەست بە وردەکارییەکان کراوە و هەموو داهاتەکان خراوەتە بەردەم تیمى چاودێرى عێراقى لەسەر داهاتە نانەوتییەکان. ئێمە جدین و بەردەوامین لەسەر موستەحەقاتى هەرێمى کوردستان و تا ئێستاش بڕیارى ناردنى شاند نەدراوە بەڵام کەى پێویست بێت وەفد دەینێرین.
ـ گەلى کوردستان:
پرسیارى یەکەم: گرانبوونى نەرخى بەنزین لە حکومەتى ناوەندى جێگیرە و چەندین ساڵە نرخى لیترێک بەنزین ٤٥٠ دینارە، ئێمە نەوتى خۆمان هەیە، بۆچى لە پاڵاوگەکانى خۆمان ناتوانین جێگیرى بکەین؟
پرسیارى دووەم: تیمە هاوبەشەکانى چاودێرى دارایی هەرێم و عێراق لەسەر داهاتە نانەوتییەکانى هەرێم کار دەکەن، ئاخۆ لە کۆتاییدا بڵاویان دەکەنەوە؟
ـ گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
وەڵامى پرسیارى یەکەم: لە عێراق زیاتر لە پێ،ج پاڵاوگە هەیە، ئێمە دوو پاڵاوگەمان هەیە کە تواناى بەرهەمهێنانى هەموو هەرێمیان نییە و بە پێ توانا و پێویستى کار ناکەن، ئێمە لە پلانماندایە پاڵاوگەى نوێ دروست بکەین و پاڵاوگە کۆنەکانیش بەرەوپێش بەرین تا بە نرخێکى گونجاو سووتەمەنى دابین بکەین بۆ خەڵکى هەرێمى کوردستان.
وەڵامى پرسیارى دووەم: له باره‌ی كاره هاوبه‌شه‌كانی نێوان دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌نگاوی باش نراوه، پێشبینی ده‌كه‌م له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كاره‌كانیان ته‌واو بێ و ڕاپۆرته‌كانیان ته‌سدیق بكرێ و پاشان بنێردرێن، بۆیه به لای ئێمه‌وه زۆر ئاساییه ئه‌و ڕاپۆرتانه بڵاو بكرێنه‌وه.
ـ كوردسات نیوز:
پرسیارى یەکەم: دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو له ٢٥ى مانگ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێ؟ ئایا ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌یه‌ته پێش، مووچه له واده‌ی دیاریكراودا دابه‌ش ده‌كرێ؟
پرسیارى دووەم: هه‌رێمی كوردستان ئێستا ڕۆژانه چه‌ند به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێ و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی فرۆشراو به چه‌نده؟
پرسیارى سێیەم: هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به له‌شكركێشییه‌كانی سوپای توركیا بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و دروستكردن و دامه‌زراندنی بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی له خاكی هه‌رێم و بڕینه‌وه‌ی دار له هه‌ندێك دارسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان چییه؟
ـ گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
وەڵامى پرسیارى یەکەم: ئێمه پابه‌ندین به دابه‌شكردنی مووچه له ٣٠ ڕۆژ جارێك، چونكه پێشتر به‌رنامه‌مان بۆ داناوه، به‌ڵام جارى وا هه‌یه هه‌ینی و شەممەى تێ دەکەوێت بۆیە زیاتر دەبێت، به‌ڵام به گشتی ئێمه ڕامانگه‌یاندووه كه پابه‌ندین به‌و به‌رنامه‌یه.
پرسیارى دووەم: سه‌باره‌ت به ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، دیاره وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره زیاتر په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییهكانەوە، به‌ڵام به پێی داتاكان هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه ٤٣٠ بۆ ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێ، كه تێیدا ٣٠ هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆییه، ئه‌و نرخهیشی به‌رمیلی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی پێ ده‌فرۆشێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ڕێگر بووه له‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به یاسایی بكات، ڕێگری له كۆمپانیاكان كردووه نه‌وتیان پێ بفرۆشین، بۆیه ناچار بوون نرخی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به كه‌متر له نرخی نه‌وتی برێنت بفرۆشین، ئه‌م نرخه‌یش جێگیر نییه، به‌ڵام ئێمه ئێستا له قۆناغێكی نوێداین، هیواخوازین حكومه‌تی عێراقیش هاوكار بێ بۆ ئه‌وه‌ی ددان به یاساییبوونی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا بنێ، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غداش له‌سه‌ر بودجه شه‌رعییه‌تێك به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دەبەخشێت.
وەڵامى پرسیارى سێیەم: په‌یوه‌ست به په‌كه‌كه ئێمه پێشتریش ئاماژەمان به‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی كورد و كورد نین، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هیچ لایه‌نێك ته‌سفیه‌ی حیساباتی خۆی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نه‌دات، ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌ك ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی بپارێزن و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان نابێته لایه‌نێك له‌م شه‌ڕە.
ـ كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام:
پرسیارى یەکەم: ڕێژەی ده‌رمان به تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی تایبه‌تن به شێرپه‌نجه كه‌م بووه‌ته‌وه یاخود هه‌ر نه‌ماوه، له به‌رانبه‌ریشدا پزیشكان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه مانیان گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه داوای مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن و چه‌ند مانگێكه پێیان نه‌دراوه، هاوكات نه‌خۆشه‌كانیش داوای ده‌رمانی پێویست ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانیان، ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه ده‌گوترێ ئه‌م نه‌خۆشخانانه ده‌درێنه كه‌رتی تایبه‌ت، ئایا ئه‌و ده‌نگۆیه تا چه‌ند ڕاسته؟
پرسیارى دووەم: به شێوه‌یه‌كی گشتی باج و ڕسووماتهكان له هه‌رێمی كوردستان زیاد بوونه، هاوكات داهاته‌كانی هاووڵاتیان به ڕێژەیهكی به‌رچاو كه‌می كردووه، بۆ نموونه پێشتر ده‌به‌یه‌كی ڕۆن به ١٢٥٠ دینار بوو، به‌ڵام ئێسته به ٢٧٥٠ دیناره، بۆیه ئه‌و ڕێژەیه ئێستا زۆر زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كان چین، ئایا ئێوه ئاگاداری ئه‌و گووشارانهن كه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟ گرانبوونی به‌نزین و زیادكردنی باج و ڕسوومات و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه، ئایا ئه‌مانه هیچ مهبهستیكیان له‌پشته ئایا مه‌به‌ستی حكومه‌ت بووه یاخود نا و هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
ـ گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
وەڵامى پرسیارى یەکەم: ئێمه‌یش نیگه‌رانین له‌و دۆخه‌ی كه ئاماژهەت پێ دا، ئێمه له لێكۆڵینه‌وه‌داین تا بزانین ڕیشه‌ی بابه‌ته‌كه چییه و چۆنه به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ده‌رمانی نه‌خۆشه‌كان به تایبه‌تی تر نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر هێڵین و قسه‌مان كردووه، ده‌نگۆی پێدانی ئه‌و نه‌خۆشخانانه به كه‌رتی تایبه‌ت دووره له ڕاستییه‌وه و بنه‌مای نییه، به داخه‌وه ئه‌مه مامه‌ڵه‌یه‌کى فەیکە و له‌گه‌ڵ ڕای گشتییه‌كی ده‌كرێ، كه له سۆشیال میدیاوه دروست ده‌بێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانیش دروست دەکات، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێ ڕاست و دروستی ڕای خه‌ڵك بزانین له ڕێگه‌ی خۆیه‌وه نه‌ك له ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه، تا بە چه‌ند میكانیزمێك بتوانین ئه‌م ڕایه بزانین.
وەڵامى پرسیارى دووەم: نه‌خێر باج زیاد نه‌كراوه، به‌ڵكوو ڕێك خراوه، ئێستا لیژنه‌یه‌ك هه‌یه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه ڕسوومات ڕێك ده‌خاته‌وه، له كۆتاییدا له بهرژەوهندی هاووڵاتیان ده‌بێت، چونكه مه‌به‌ست له ڕێكخستنه‌وه‌ی باج په‌یوه‌سته به پرسی دادپه‌روه‌ری و زامنكردنی داهاتی خه‌ڵك، چونكه ئه‌م داهاته ناچێته گیرفانی حكومه‌ت، به‌ڵكوو ده‌چێته گیرفانی خه‌ڵك، كه بۆ پێدانی مووچه و ته‌مویلكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه كه به هاووڵاتیان ده‌درێ وه‌ك ئاو و كاره‌با، بۆیه هیچ پاره‌یه‌ك ناچێته گیرفانی حكومه‌ت، به‌ڵكوو ئه‌م ڕێكخستنه‌وه‌یه له پێناو بهرژەوهندی گشتییه.
ـ كوردستان تیڤی:
پرسیارى یەکەم: مانگی ڕابردوو گرفتێك هه‌بوو بۆ گێڕانه‌وه‌ی داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، ئایا بۆ ئه‌و مانگه زامنی ئه‌وه كراوه ته‌واوی داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێندرێنه‌وه و حكومه‌ت له كاتی خۆیدا مووچه‌ی پێ دابه‌ش بكات؟
پرسیارى دووەم: زیاتر بۆ هاووڵاتیان ڕوون بكرێته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه دێ كه ٢٠٠ ملیاره، به‌رانبه‌ر ئه‌و پاره‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٢٥٩ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاته ناوخۆییه‌كان ده‌داته حكومه‌تی فیدڕاڵ؟ یاخود ته‌سفیه حیسابات ده‌كرێ؟
ـ گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
وەڵامى پرسیارى یەکەم: ئێمه ده‌زانین بڕیاره‌كه له باره‌ی ناردنی ئه‌و ٢٠٠ ملیاره دراوه، با چاوه‌ڕوان بین تا بڕیاره‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌م بڕیاره و ناردنی ئه‌و بڕە پاره‌یه له چوارچێوه‌ی میكانیزم و ئه‌و بڕگه و یاسایانه‌یه كه له یاسای بودجه‌دا هاتووه، بۆیه هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵ پێوه‌ی پابه‌ندن.
وەڵامى پرسیارى دووەم: ئێمه هیچ گرفتێكمان نییه لە ناردنی ئه‌و پاره‌یه کە به هه‌ر میكانیزمێك بێ، هه‌روه‌ها ئاماده‌ین، به‌ڵام به مه‌رجێك شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك له یاسای بودجه‌دا جێگیر كراوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێ. وه‌كوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی سه‌رمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، وه‌ك پێشتریش ئاماژەم بۆ كرد چه‌ند جار نووسراومان ئاراسته‌ی به‌غدا كردووه، دیاره چه‌ند جار پاش په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردووه، ئێمه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ پاساوێكمان بۆ حكومه‌تی عێراق نه‌هێشتووه‌ته‌وه، هه‌ر میكانیزمێكیش به‌غدا داوای بكات، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌و شایستهداراییانه بكه‌ین.
ـ كه‌ناڵی دیجله:
پرسیارى یەکەم: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند سه‌باره‌ت به شایسته داراییەكانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنێك، به شێوه‌یه‌ك له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه. ورده‌كاری ئه‌و ڕێككه‌وتنه چییه و كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێ؟
پرسیارى دووەم: ئه‌و هێرشانه‌ی كه ڕوو ده‌ده‌ن و پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بن و ده‌بنه قوربانی، بەهۆى پهكهكهوهیە، ئاخۆ داوای هاوكاری و پاڵپشتیتان بۆ هێزی پێشمه‌رگه كردووه له حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه؟
ـ گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
وەڵامى پرسیارى یەکەم: سه‌ره‌تا ڕێككه‌وتنێك هه‌یه، كه له بودجه‌ی ٢٠٢١ په‌سه‌ند كرا، له ١٥ نیسان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسراوی بۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نارد كه تێیدا ڕایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه كه له یاسای بودجه‌دا هاتووه، پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ قسه‌ی كردووه و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، هاوكات نووسراو له نێوان دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرابوو، كه به هۆیه‌وه لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ وردبینیكردنی تۆماره‌كان پێك هێنرا، كه ئه‌م پرۆسه‌یه ماوه‌ی ده ڕۆژە ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌وه‌ی ئێسته ماوه زۆر كه‌مه، كه ئه‌م هه‌فته‌یه یان هه‌فته‌ی ئایندە كۆتایی پێ ده‌هێنرێ، ئه‌مه نیازپاكییه‌كی باشه له نێوان هه‌ردوولادا، ئێمه به هه‌ر میكانیزمێك ڕازین كه شایسته‌داراییه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه. وه‌ك ئاماژەم بۆ كرد ئێمه به به‌نده‌كانی ده‌ستوور و یاسای بودجه و هه‌ر جۆره میكانیزمێك كه له بهرژهەوهندی هه‌ردوولا بێ پێوه‌ی پابه‌ندین و ڕێگر نین. به پشتوانی خوای گه‌وره ڕێككه‌وتنی باشتریش له نێوان هه‌ردوولادا دێته ئاراوه.
پرسیاری دووه‌م: به‌داخه‌وه ئه‌و شهڕەی هه‌یه سه‌ره‌تا زیان به عێراق و دواتر به هه‌رێمی كوردستاتن ده‌گه‌یه‌نێ. خوازیارین له وڵاتانی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ڕێكار بگرنه به‌ر و به پێی یاسای نیوده‌وڵه‌تی ڕێز له دراوسێیه‌تی بگرن.