وەزیرى سامانە سرووشتییەکان: بۆ ئایندەى کوردستان، غاز گرنگه چونکە نه‌وت نامێنێت
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان چەندین ڕوونکردنەوەى لەسەر نەخشەى یەدەکى نەوتى کوردستان و هەناردەکردنى نەوت و کۆمەڵێک زانیارى ورد لەسەر داهاتە نەوتییەکان کرد کە لێرەدا بە پووختى دەیانخەینە ڕوو:
وەزیر و وەزارەتەکەى:
- كه من بوومه وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان، وه‌زاره‌ته‌كه خاڵی بوو، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌بوو.
- نزیكه‌ی پێنج مانگه ئه‌ركی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌م پێ سپێردراوه،
- به قه‌ناعه‌ته‌وه به‌شداریم له كابینه‌ی نۆیه‌م كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوام به كارنامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌بوو.
- ئه‌گه‌ر ئه‌مه نا داهاتی پێشووم ٢٠٠ ئه‌وه‌نده‌ی مووچه‌كه‌ی ئێستامه.
- بنه‌مای كابینه‌ی نۆیه‌م چاكسازی و شه‌فافیه‌ته، بۆیه رازی بووم ببمه وه‌زیر.
- بودجه‌ی وهزارهتەکەم ١٦ ملیۆن دیناری عێراقییه.
- ناهێڵم یه‌ك دینار به دزی و گه‌نده‌ڵی بێته وهزارهتەکەم و بچێته ده‌ره‌وه.
- من لە وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان، گه‌نده‌ڵیم له گەیاندووەتە سفر.
- ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات، به قورئان ده‌یكه‌مه ١٠٠ پارچه و رێگه به گه‌نده‌ڵی ناده‌م، جا مۆزه‌فی من بیكات، یان ئه‌جنه‌بی چاوشین.
- ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات، شه‌ره‌فی نییه، ئه‌خلاقی نییه، نامووسی نییه و ئه‌سڵی نییه.
- پێنج مانگه وه‌زیرم و ٤٠ ساڵه عێراقم نه‌بینیوه و ئێستا وا خه‌ریكه تێده‌گه‌م لێره چ ده‌گوزه‌رێت.
- ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، شه‌ره‌فی نییه،.
- ناهێڵم كۆمپانیاكانی نه‌وت یه‌ك ملیمه‌تر نایاسایی بجوڵێنه‌وه و دزی بكه‌ن.
- ئێستا پۆلیسی وه‌زاره‌ت كۆنترۆڵی كێڵگه‌كان ده‌كات.
- كۆمپانیای سیكویریتی له كێڵگه‌كان نه‌ما کە پێشتر به ملیۆنان دۆلار دەچووە گیرفانیانەوە.
- پارێزگاری كێڵگه‌ی نه‌وتی كوردستان به ده‌ستی پۆلیسی كوردستانه.
کوردستان و یەدەگى نەوت:
- كوردستان له‌سه‌ر حه‌وزی نه‌وتییه، كه له كوردستان تا عومان درێژ ده‌بێته‌وه و یه‌ك حه‌وزی نه‌وته.
- ئەم نەوتە ٢٠٠ ملیۆن ساڵه جێگیر بووه و باشترین جێگه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز.
- له كوردستان یه‌ده‌گی نه‌وت تایبه‌ته و به‌راورد ناكرێت به یه‌ده‌گی نه‌وتی سعوودییه و ئیمارات و عێراق، هه‌رچه‌نده یه‌ك حه‌وزه.
- یه‌ده‌گی نه‌وتى هەرێم كه‌م بووه‌ته‌وه و ئێستا ١٠%ی یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراقه.
- هه‌ر بۆیه یه‌ده‌گمان به‌راورد ناكرێت به یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق و كه‌نداو.
- یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق ١١٥ ملیار به‌رمیله، به‌ڵام له كوردستان ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
- به‌ڵام توانای نه‌وتی كوردستان جیاوازه.
- ڕێژەى٥٢ تا ٥٤%ی نه‌وتی كوردستان له دهۆكه و ٤٠%ی له هه‌ولێره و ٦ تا ١٠%ـشی له سلێمانییه.
- ئه‌مه هەمووی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمە.
گرێبەستە نەوتییەکان و کۆمپانیاکان:
- كێڵگه‌كانی تاوكێ، شێخان، كورده‌میر، چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن كۆمپانیای بچووكه‌وه وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوە و ئێستا له قۆناغی پێشخستندان.
- ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌رێم كردوویه‌تی، گرێبه‌ستی كلاسیكین، كه گرێبه‌ستی هاوبه‌شین له به‌رهه‌مدا.
- كۆمپانیای بیانی دێت و سه‌رمایه ده‌هێنێت و ئه‌گه‌ر نه‌وتی دۆزییه‌وه، وه‌زاره‌ت ده‌بێت هه‌موو تێچووی هاتن و دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وته‌كه بدات.
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یدۆزییه‌وه، خۆی پاره ده‌دۆڕێنێت و ده‌ڕوات.
- كۆمپانیای بیانی هیچ دڵسۆزییه‌كی بۆ كوردستان نییه. نه‌وته‌كه ته‌واو ده‌كات و قازانجی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت خواحافیز.
- بۆیە نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك چاو له كۆمپانیای نه‌وت دابخه‌یت و لێیان بێ ئاگا بیت.
- ئاگات لێیان نه‌بێت تێچووی زیاد ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌م پێ نه‌كرێت واز ده‌هێنم.
- ئه‌گه‌ر خۆمان ده‌ست به پڕۆسه‌ی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆمان نه‌كه‌ین و هه‌ر به ده‌ست كۆمپانیای بیانییه‌وه بێت، له‌وانه‌یه یه‌ده‌گی نه‌وتمان نه‌مێنێت.
- پێویسته قسه له‌سه‌ر گرێبه‌ستی هاوبه‌شیكردن بكه‌ین و پێداچوونه‌وه بۆ گرێبەستەکان بكه‌ین.
خەرجی و مەسرووفاتى دەرهێنانى نەوت:
- له عێراق تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت دۆلارێكه و له هه‌رێم ١٠ تا ١٢ دۆلاره.
- هه‌ڵه له‌ناو پیشه‌سازی نه‌وتدا، یه‌ك جاره. هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكرێت قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
- هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ٦٠ ملیۆن ساڵی پێویسته تا درووست ده‌بێته‌وه، تا ده‌رده‌هێنرێت، خه‌رجی زۆره.
- ٥٨%ی داهاتی نه‌وت ده‌ده‌ینه‌وه كۆمپانیاكان و تێچووی به‌رهه‌مهێنان.
- ئەم ڕێژەیەش دەکاتە ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می رۆژانه.
- حكومه‌ت تێچووی خه‌رجی نه‌وتی له ئه‌ستۆیه.
وەزیر و پلانەکانى ئایندەى:
- ئه‌گه‌ر من پێش ١٥ ساڵ لێرە بوایەم، كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی نه‌وتی كوردستانیم درووست ده‌كرد.
- ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت ١٠٠% بۆ میلله‌تی خۆمان بێت.
- كۆمپانیا بیانییه‌كان ١٤%ی یه‌ده‌گی نه‌وت ده‌به‌ن و ده‌بێت حكومه‌تیش بارگرانی به‌رهه‌مهێنان و خه‌رجیی بگرێته ئه‌ستۆ.
- ده‌مه‌وێت كادیری خۆمان په‌روه‌رده بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پێنج شه‌ش ساڵی دیكه خۆمان ئه‌و پڕۆسه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین.
- من ده‌توانم تێچووی به‌رهه‌مى نەوت رێك بخهمەوە.
- ده‌توانم ئه‌وه‌ش بكه‌م، كه له كۆمپانیاكان زۆرترین سوود بۆ خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنم.
- ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م كرد، ئه‌وه شتێكم كردووه.
- ئه‌گه‌ر نه‌شمتوانی بیكه‌م؛ ئه‌وه حاڵم حاڵی وه‌زیرێكی ئاساییه و لە ٢٤ كاتژمێر له كوردستان نامێنم و ده‌ڕۆم.
ڕەهەندە باش و خراپەکانى دەرهێنانی نەوت:
- بۆ داهاتووی هه‌رێمى کوردستان، غاز گرنگه و لە بەرانبەردا نه‌وت نامێنێت.
- كۆی ته‌واوی به‌رهه‌می غاز بۆ دابینكردنی كاره‌بایه.
- كۆمپانیای كار رۆژانه له ٢٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، ١ ملیۆن لیتر به‌نزین به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
- پێویسته نرخی ٦٢٠ دینار بێت و سه‌رجه‌م نرخه‌كه‌ی نابێت له ٦٦٠ زیاتر بێت.
- ٨١%ی ستافی پیشه‌سازی نه‌وت له هه‌رێم كوردن و ئه‌مانه داهاتووی كوردن.
- قه‌رزه‌كان و تێچووی نه‌وت و كرێی كۆمپانیاكان ٥٨%ی داهاتی نه‌وت ده‌به‌ن.
- ٢٠%ی داهات تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وته.
- ١٤% شایسته‌ی كۆمپانیاكانه.
- ٦% كرێی گواستنه‌وه‌یه.
- ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه قه‌ره‌بووی قهرزهكانه.
- ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزانه نه‌درێنه‌وه، پیشه‌سازی نه‌وت ڕاده‌وه‌ستێت و ئه‌وه‌ی هه‌یه نامێنێت.
- كۆنترۆڵمان ته‌نیا له‌سه‌ر تێچووی نه‌وته.