پسپۆڕێکى ئاسایش و ئابوورى ئاو: پڕۆژەى بەنداوەکانى حکومەتى هەرێم كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سوودی ئابووری، ژینگه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پرۆژەی په‌ره‌پێدان و دروستکردنی نۆ بەنداوی ستراتیجی و دوو پڕۆژەی ئاودێری ڕاگەیاند کە بە شێوەی (Public and Private Partnership) ئەنجام دەدرێت. ئەو نۆ بەنداوەش بە پێى پێویستى بەسەر پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دابەش کراون کە بەم شێوەیەیە:
یەکەم: پارێزگاى هەولێر ٣ بەنداو (مەنداوە، تەقتەق، سارتک)
دووەم: پارێزگاى سلێمانى ٢ بەنداو (دێڵگە، خێوەتە)
سێیەم: پارێزگاى دهۆک ٣ بەنداو (ئامێدی/ ڕەقاوە، باکرمان، زاخۆ/باسێ)
چوارەم: ئیدارەى گەرمیان یەک بەنداو (کفرى/بەردەسوور).
بە گلدانەوەى ئاو لەم نۆ بەنداوە، ٩٢٠.٣ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت بەمەش ڕێژەیەکى زۆرى کێشەى کارەبا لە هەرێمى کوردستان چارەسەر دەبێت و لە لایەکى تریشەوە تێچووى بەرهەمهێنانى کارەبا کەمتر دەبێتەوە.
لەسەر بنەماى گرنگى ئەم پڕۆژەیە، ماڵپەڕى حکومەت گفتوگۆیەکى لەگەڵ دکتۆر کاروان سەباح هەورامى ، مامۆستاى زانکۆ و پسپۆڕ لە ئاسایش، ئابووری و بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمى کوردستان ئەنجام داوە کە لێرەدا سەرنجتان بۆى ڕادەکێشین:
سوودەکانی ئەو بەنداوانەی کە دروست دەکرێن بۆ هەرێمی کوردستان چییە؟
د. کاروان: به‌نداو وه‌ك به‌شێك له ژێرخانی بنه‌ڕە‌ت بۆ هه‌ر وڵاتیك گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری و سه‌قامگیری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت سه‌قامگیری سیاسیش، گرینگی به‌نداو جگه له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می ئاوه بۆ خواردنه‌وه، كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، هاوكات یارمه‌تی خۆراكداری ئاوی ژێرزه‌وی ده‌دات و ڕێگه ده‌گرێت له به‌فیڕۆدانی ئاوێكی زۆر، چونكه ئاو سامانێكی ئابوورییه و به‌هایه‌كی گرینگی ئابووری و ژیاری هه‌یه كه گرینگییه‌كه‌ی له هه‌موو سامانه‌كانی دیكه زیاتره، چونكه هه‌ر مرۆڤ و وڵاتێك ده‌توانێ به بێ هه‌ر سامانێكی دیكه بژی، به‌ڵام ناتوانێ به‌بێ ئاو بژی. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌نداوانه له كاتی دروستكردنیان ده‌رفه‌تی زۆری كاركردن بۆ خه‌ڵك دهڕەخسێنن و پاره ده‌خه‌نه بازاڕ و جووڵەى تێدا دروست دەکەن. دواتریش پاش دروستبوونیان جگه له‌وه‌ی كاره‌بایه‌كی هه‌رزان و بێ‌زیان بۆ ژینگه به‌رهه‌م دێنن، هاوكات ده‌توانرێ له ڕێگه‌ی ئه‌م به‌نداوانه‌وه په‌ره به سامانی ماسی بدرێ و سوودی بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌بێ، له كۆتاییشدا سوودی ده‌بێت بۆ سه‌وزكردنی دیمه‌ن و سروشتی كوردستان و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاو و هه‌وای لۆكاڵی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌نداوه‌كانیان لێ دروست ده‌كرێ. كه‌واته به‌نداو به گشتی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سوود و قازانجی ئابووری، ژینگه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه. ده‌بێ تێبینی ئه‌وه‌یش بكرێ كه به‌نداو به ته‌نیا سوود به‌رهه‌م ناهێنێ، به‌ڵكوو زیانیشی هه‌یه. ئه‌و ئاوه‌ی له زستان ده‌بێته لافاو له ئه‌نجامی زۆری باران، ئه‌گه‌ر به‌نداو هه‌بێ لافاو دروست نابێ و ئاوی خوڕ به ده‌شت و پێده‌شته‌كاندا ناڕوات و زه‌وی تووشی ڕاماڵین نابێ، كه‌واته لافاو و ڕاماڵینی زه‌وی كه‌م ده‌كاته‌وه، هاوكات یارمه‌تیده‌ره بۆ دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی ئاو به گوێره‌ی ویست و پێداویستییه‌كان.
ئاخۆ دەکرێت لەم ڕێگەیەوە بەشێکى بچووک لە ئاسایشى ئاوى لە هەرێم دابین بکرێت؟
د. کاروان: به‌شێكی زۆری ئێمه له نه‌بوونی ژێرخانی ئاوه، به‌و مانانه‌ی چه‌نده خاوه‌نی ئاو بیت، به‌ڵام بهنداوت نه‌بێ و پڕۆژەی ئاویت نه‌بێ ناتوانی سوودی لێ وه‌ربگری، كێشه‌ی ئێمه‌یش تا ئێسته ئه‌وه بووه كه ئه‌و ئاوانه‌ی هه‌مان بووه، چونكه پڕۆژەمان له‌سه‌ری نه‌بووه، نه‌مانتوانیوه سوودیان لێ وه‌ربگرین. به‌شێكی گه‌وره‌ی ئاو به‌وه دروست ده‌بێ كه به‌فیڕۆدانی ئاو كه‌م بكرێته‌وه و به‌كارهێنانیشی زیاد بكرێ، به‌نداوه‌كان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن ئاوێكی زۆر گل بده‌ینه‌وه له‌و وه‌رزانه‌ی كه ئاو زۆره و بۆ ئه‌و كات و وه‌رزانه هه‌ڵیبگرین كه ئاو كه‌مه، یاخود له ناوچه‌یه‌كه‌وه ته‌حویلی بكه‌ین و بیگوازینه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه كه وشكه. به‌مه نه‌ك ئاسایشی ئاو دابین ده‌بێ، به‌ڵكوو یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراكیش، چونكه بیرمان نه‌چێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه ئاومان زۆره، به‌ڵام خراپی كوالێتی به‌رهه‌می خۆراكی، خراپی به‌رهه‌مه‌كه‌ی، زۆری تێچوونه‌كه‌ی، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی ئاوی پێویست بۆ جووتیاره‌كان نییه. به‌م شێوه‌یه ڕوون ده‌بێته‌وه بوونی ئه‌و به‌نداوانه نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیده‌ره بۆ ئاسایشی ئاو، به‌ڵكوو یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراك و بووژانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه.
سوودەکانی ئەم بەنداوانە بۆ بەرهەمهێنانى وزە چەندە و چۆنیان هەڵدەسەنگێنیت؟!
د. کاروان: ڕاستییه‌كه‌ی كه‌لێنێكی گه‌وره له سیاسه‌تی وزه‌ی ئێمه هه‌بووبێ، ئه‌ویش پشتبه‌ستن بووه به سووته‌مه‌نی به گشتی، واته نه‌وت و پێكهاته‌كانی نه‌وت، له كاتێكدا ئێمه له ناوچه‌یه‌كی جوگرافین كه زۆربه‌ی كاته‌كانی ساڵ خۆر به ده‌ره‌وه‌یه كه ده‌توانرا سوودی له وزه‌ی خۆر وه‌ربگرین، ده‌توانرا سوود له وزه‌ی با وه‌ربگیردێ كه ئه‌گه‌رچی دیراسه‌ی زۆر كه‌مكراوه له‌سه‌ر وزه‌ی با له كوردستان، به‌ڵام ئاو مه‌وجووده و تاقیكراوه‌ته‌وه و هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌رزان و بێ كێشه‌یه و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابین ده‌كات، هاوكات زیانی ژینگه‌یی نییه، به پێچه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌ی نه‌وت كه زیانی ژینگه‌یی زۆره و نه‌خۆشی بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌نداوه‌كان و وێستگه‌كانی كارۆئاوی ئه‌م كێشانه‌یان كه‌متره، به‌تایبه‌تی كه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن دیزاین بكرێن، تۆرباینه‌كان زیان به سامانی ئاوی و ماسی نه‌گه‌یه‌نن كێشه و زیانه ژینگه‌ییه‌كانی زۆر زۆر كه‌مه له به‌رانبه‌ردا كاره‌بایه‌كی زۆر هه‌رزان ده‌ست ده‌كه‌وێ و به‌رده‌وامیشه و به‌شێكه له‌و پڕۆژانه‌ی له دوای ساڵی ١٩٩٣وه له كۆنگره‌ی ڕێدیجانیرۆ كه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ پهیڕەوی سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام هاته كایه‌وه، یه‌كێك له ده‌ره‌نجام و ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه له بواری ژینگه و ئابووریدا پشتوانیكردنه له‌و جۆره پڕۆژانه، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان پشتوانی له‌و پڕۆژانه ده‌كرێ كه له ڕێگه‌ی ئاوه‌وه وزه به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و به چاوی ڕێز و سوود مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
دەکرێت بەنداوەکان لە ڕووى قەبارە و جیۆپۆلۆتیکییەوە بە پڕۆژەى نیمچە ستراتیژى دابنرێن لە هەرێم؟
د. کاروان: به باوه‌ڕی من و له زانستی جیۆپۆلهتیكیشدا نه‌ك هه‌ر به نیمچهستراتیژی، به‌ڵكوو وه‌ك كارت و پڕۆژەیه‌كی ستراتیژی ته‌ماشا ده‌كرێ به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه‌یه‌كی وشكی وه‌ك ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه هه‌موو ئاماژەكان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن گرژی و ململانێكان تا دێت توندتر ده‌بێ له‌سه‌ر ئاو، ئه‌گه‌رچی توندی و گرژییه‌كه‌ی پێشتر كه له‌سه‌ر ئاو هه‌بوو جوغزێكی زیاتر سه‌ربازی و ههڕشهئامێزی گرتبوو، به‌ڵام ئێسته به ته‌واوه‌تی سیاسه‌تی ئاوی وڵاتانی سه‌رده‌ست به‌تایبه‌تی ئێران و توركیا كه كلیله‌كانی ئاویان له ده‌سته، گۆڕاوه بۆ یارییه‌كی ئابوورییانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه ئه‌م جۆره یارییه زۆر مه‌ترسیدارتره له جۆره‌كه‌ی پێشووتر، كه ههڕەشهئامێز بوو له گرتنه‌وه‌ی ئاو و به‌كارهێنانی هێز. له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵێ به‌نداوه‌كان پڕۆژەی ستراتیژین، چونكه بایه‌خی ستراتیژیان هه‌یه. له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌ماشا بكه‌ین، ڕووباری ئوردن به‌راورد به زێی گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان بچووكه، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك له نێوان سێ چوار وڵات له‌سه‌ری هه‌یه، بۆیه له ناوچه‌یه‌كی وشكی وه‌ك خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونی به‌نداو پڕۆژەیه‌كی ستراتیژی گرینگه و له ڕووی جیۆپۆلهتیكیشهوه بایه‌خی هه‌یه، چونكه به‌شدار ده‌بێ له دابینكردنی ئاسایشی ئاو و ئاسایشی خۆراك، هه‌روه‌ها بیرمان نه‌چێ نه‌بوونی ئاو و نه‌مانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی تێك ده‌دا، چونكه ڕوونه له چه‌ند ساڵی داهاتوو ئه‌وه ده‌بینین له عێراق، ئێران، سووریا و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه شه‌ڕی نێوان شار و شار، عه‌شیره‌ت و عه‌شیره‌ت، پارێزگا و پارێزگا له‌سه‌ر ئاو ده‌بینین، كه‌واته نه‌ك هه‌ر ئاسایشی سیاسی، ئابووری و ئاوی، به‌ڵكوو ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشه گشتییهكهیش ده‌خاته به‌ر ههڕەشه.
سوودى بەنداوەکان لە گەشەى ئابوورى و بازرگانى و گەشتیارى چۆن دەبێت؟
د. کاروان: له دروستكردنی به‌نداو له هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م كه‌رت كه زۆرترین قازانج ده‌كات كه‌رتی گه‌شتیارییه، واته له هه‌ر شوێنێك به‌نداو دروست كرا به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی ئاووهه‌وایان له‌باره و ڕێگایه‌كی باشیان هه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بوژێته‌وه به‌م هۆیه‌یشه‌وه ده‌رفه‌تی كار دروست ده‌بێ و خه‌ڵكێكی زۆر له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دێن و پاره دێنن، هه‌روه‌ها هانده‌رێك ده‌بێ كه خه‌ڵكی خۆمان بۆ گه‌شت كردن نه‌چنه توركیا و یۆنان و وڵاتانی دیكه، به‌ڵكوو هه‌ر له ناوخۆدا پاره‌كانیان خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌مه‌یش ئابووری گشتی وڵات قازانج ده‌كات. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان به‌هۆی دروستكردنی به‌نداو له هه‌ندێك شوێن نرخی زه‌وی تا ئاستی سه‌دا سێسه‌دوپه‌نجا زیادی كردووه، كه ئه‌مه مانای دروستكردنی جووڵه‌ی ئابووری و سوودمه‌ندبوونی خه‌ڵكی گونده له‌و ده‌وروبه‌ر و زهویوازارانهی كه هه‌یانه، چونكه به‌شێكی زۆر خه‌ڵك گونده‌كانیان به‌هۆی نه‌بوونی كار چۆڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام دروستكردنی به‌نداو وا ده‌كات گوندنشینه‌كان پابه‌ند بن به مانه‌وه له شوێنه‌كانیان و ئاویان بۆ چالاكییه‌كانیان ده‌ست ده‌كه‌وێ و نرخی زه‌وییه‌كانیان به‌رز ده‌بێته‌وه و ئاوه‌دانی ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانیان، بۆ نموونه به‌نداوی سماقولی، كه خه‌ڵك له ڕانییه و كۆیه و شوێنانی دیكه بۆ كاركردن ده‌چنه ئه‌ێ، ئه‌مه‌یش ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م به‌نداوه نه‌ك هه‌ر كاری بۆ خه‌ڵكی گونده‌كه دابین كردووه، به‌ڵكوو خه‌ڵكی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌یش سوودمه‌ندی ماددی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بوونه. كه‌واته به‌نداو له ڕووی وه‌به‌رهێنانیشه‌وه سوودێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێ و بووژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌خاته ناو ئابووری ناوچه لۆكاڵییه‌كان، كه ئه‌م ناوچه لۆكاڵییانهیش كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ئابووری گشتی هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كه‌رتی بازرگانی ئه‌مه‌یان ناڕاسته‌وخۆیه، چۆن؟ ئه‌گه‌ر به‌نداوه‌كان بتوانن به‌روبومی ناوخۆیی ببووژێننه‌وه بۆ نموونه به‌روبومی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی، ئه‌و كات وا ده‌كات وڵات پشت به به‌روبومی خۆی ببه‌ستێ.
خاڵێكی لاوازی ئابووری كشتوكاڵی ئێمه ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مه‌كانمان ناتوانن ڕكابه‌ری نرخ و كوالێتی به‌رهه‌می وڵاتانی توركیا و ئێران بكات، به‌شێكی گرانی یان تێچووی به‌ربومی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به تێچووی ئاوه‌وه هه‌یه كه جووتیار ناچاره بیر لێ بدات و به‌هۆی كاره‌با و سووته‌مه‌نییه‌وه ئاو بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌ربێنێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات نرخی به‌روبومه‌كه‌ی زیاد ببێ، كه ده‌یباته بازاڕیش ناتوانێ ڕكابه‌ری به‌روبومی ئێرانی و توركی بكات، یانیش هه‌ندیك جار به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه كوالێتی به‌روبومه‌كه‌ی باش نابێت، له بازاڕیشدا ئه‌و پاره و به‌هایه ناكات كه جووتیار مه‌به‌ستییه‌تی. كه‌واته ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان توانرا ئیداره‌یه‌كی باشی ئاو بكرێ، ده‌توانرێ كه‌رتی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی ببووژێنرێته‌وه و كه‌متر پشت به به‌روبومی ئێرانی و توركی ببه‌سترێ، ئه‌و پاره‌یه‌یشی بۆ ئه‌و دوو وڵاته ده‌نێردرێ بۆ هێنانی به‌روبومه‌كانیان، بۆ جووتیاری خۆماڵی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
دروستکردنی بەنداو لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە چ کاریگەرییەکی لەسەر بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی کوردستان دەبێت؟
د. کاروان: به‌گشتی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاو ڕاسته‌وخۆ به سیاسه‌ت و ئابوورییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام وه‌كوو چه‌كێكی ئابووری و سیاسییه‌وه به‌كار هێنراوه. وڵاتێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ خاوه‌نی سه‌قامگیری سیاسی بێ و خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی له‌بار بێ له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌بێ بوونی ئاسایشی ئاو ناتوانێ خاوه‌نی پێگه‌ی ئابووری و سیاسی خۆی بێ، بۆ نموونه سووریا چه‌ند جار سازشی بۆ توركیا كردووه له پێناو چۆڕێك ئاودا، به هه‌مان شێوه عێراق زۆر جار كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی توركیاوه له پێناو ئاودا، ته‌نانه‌ت ئاو له كێشه سیاسی و سهربازییهكانیشدا ڕۆڵی هه‌بووه و به‌كار هێنراوه. بۆیه هه‌ررێمی كوردستان سه‌ره‌تا پێویسته ئاسایشی ئاوی هه‌بێ، كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ ئاسایشی ئابووری و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ده‌دات، بوونی ئاو یارمه‌تیده‌رێكی گرینگ ده‌بێ بۆ مانه‌وه یاخود به‌هێزبوونی زیاتر پێگه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان. من لێره‌وه داوا ده‌كه‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری بكات كه خۆی پڕۆژە بونیات بنێت.
هەرێمی کوردستان ساڵانە چەند خەرجی ئاو دەکات و چەند ئاو بەهەدەر دەدات؟
د. کاروان: من له تێزی دكتۆراكه‌م سه‌لماندوومه كه ئه‌و ژمارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان پشتیان پی ده‌به‌ستێ داتای هه‌ڵه‌ن، تكا له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م پشت به‌و داتایانه نه‌به‌ستن، به گوێره‌ی داتاكانی حكوومه‌ت، هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ٤٢ بۆ ٤٨ ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه، تكا ده‌كه‌م هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ئه‌وه‌نده ئاوه نییه و زۆر له‌و ژماره‌یه كه‌متری هه‌یه، به ڕاشكاویش ده‌یڵێم به‌فیڕۆچوونی ئاوی سه‌رزه‌وی هه‌رێمی كوردستان زیاتره له ٦٠% بۆ ٧٠% و هیچ سوودێكی لێ وه‌رناگیرێ، ئه‌مه له كاتێكدا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ریمی كوردستان ته‌نانه‌ت له هه‌ولێری پایته‌ختیش بیر بۆ كشتوكاڵ و ئاوی خواردنه‌وەی ماڵان لێ ده‌درێ، كه ئه‌مه كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌یه.
دروستکردنی ئەو ٩ بەنداوە چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئەو خەرجییە؟
د. کاروان: ئه‌م نۆ به‌نداوه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی ئاو، چونكه ئاوه‌كه گل ده‌درێته‌وه پاشان ئه‌و ئاوه پڕۆژەی كشتوكاڵی و پڕۆژەی گه‌شتیاری و پڕۆژەی جیاجیای ده‌بێ، ده‌توانرێ ئاوی چه‌ند شارێكی لێ دابین بكرێ و پشتبه‌ستن به ئاوی ژێرزه‌وی كه‌م بكرێته‌وه. گه‌وره‌ترین سوودی دروستكردنی به‌نداو دروستكردنی ئیكۆسیستمێكی تایبه‌ته به ناوچه‌كه‌ی خۆی، ئه‌و ئیكۆسیستمه سیستمێكی ژینگه‌یی له‌م ناوچه‌یه دروست ده‌كات، كه چه‌ندان جۆر باڵنده، گیانه‌وه‌ر و بوونه‌وه‌ر كه به‌شێكن له سامانی وڵات كۆ ده‌كاته‌وه و ده‌یانپارێزێ.
دەبێت چی بکرێت بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان؟
د. کاروان: به‌نداو یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی بووژانه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی و پاراستنی و خۆراكداریكردنی حه‌وزه ئاوییه‌كانی ژێرزه‌وی له‌لایه‌كی دیكه وا ده‌كات ئاوی بیر كه‌متر به‌كار بهێنرێت، به‌وه‌یش سامانی ئاوی ژێرزه‌وی ده‌پارێزرێ، جگه له‌وه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ژماره‌یه‌كی زۆر چاڵاوی ئاوی (پۆند) هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی باراندا ئاو گل بدرێته‌وه، یان ئه‌و چاڵه ئاوییانه نزمایین هه‌ندێك جار پێویستیان به كه‌ناڵێك، ڕێگرییه‌ك و ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه بۆیان دروست بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه نه‌ڕوا، به‌م هۆیه‌وه له‌لایه‌ك ئاو بۆ گیانه‌وه‌ران به‌تایبه‌ت گیانه‌وه‌ره كێوییه‌كان دابین ده‌كرێ و سه‌وزایی دروست ده‌كرێ، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاوه‌كه به هێواشی و له‌سه‌رخۆیی ده‌چێته ناخی ژێرزه‌وییه‌وه، به‌وه‌یش خۆراكداری ئاوی ژێرزه‌وی ده‌كرێ، بۆیه له هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویست به دروستكردنی پۆند و به‌نداو و گلدانه‌وه‌ی ئاو هه‌یه، هاوكات له‌گه‌ڵ دروستكردنی پڕۆژەی ته‌حویلكردنی ئاوی سه‌رزه‌وی به‌تایبه‌ت ئاوی باران له زستاندا بۆ ئاوی ژێرزه‌وی، به‌تایبه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می رێژەی بارانی به‌فرین كه یه‌كێكه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاوی ژێرزه‌وی و پێشبینی ده‌كرێ له بیست ساڵی داهاتوو به‌فربارین له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه هه‌ر نه‌مێنی، بۆیه پێویست ده‌كات ئاڵته‌رناتیڤی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌مانی به‌فر بكرێته‌وه بۆ پاراستنی سامانی ئاوی ژێرزه‌وی، نه‌خاسمه دروستكردنی پۆند و هه‌ندێك پڕۆژە كه تایبه‌تن به گلدانه‌وه‌ی ئاو و خۆراكداریكردنی ئاوی ژێرزه‌وی و به ته‌حویلكردنی ئاوی سه‌رزه‌وی بۆ ئاوی ژێرزه‌وی.
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى