کارگەی جوتیار ژێرخانى پەتاتەى دهۆک دەبووژێنێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) –- ئەم پڕۆژە زانستیی ـ تەکنیکییەی کارگەى جوتیار بۆ بەرهەمهێنانى فینگەر و باشترکردنى بەرهەمى پەتاتە و دانانی ساردکەرەوە کە بە هاوبەشی لەنێوان وەبەرهێنەرانی کوردستان و وەبەرهێنەرانی وڵاتی هۆڵەندا و بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، ڕۆژى ١٧/٦/٢٠٢١ى زایینى و بە بڕى نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلار بەردى بناغەى دانرا و یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و بە تواناى ساڵانەی ١٠٠ هەزار تۆن پەتاتە دروست دەکرێت تا بەرهەمەکانى بخرێتە بازاڕەکانى هەرێم و عێراق.
زۆرى بەرهەمى پەتاتە لە دهۆک:
پارێزگای دهۆك، زهویوزارێکى زۆر و به پیتى هەیە بۆ كشتوكاڵ به تایبه‌ت بۆ چاندنى په‌تاته و ساڵانی پێشووی سه‌دان تۆن په‌تاته‌ی سنووره‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه و ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەى لە ڕێگەى پڕۆژەى ستراتیژیەوە کار لەسەر فراوانکردن و باشترکردنى بەرهەمى پەتاتە بکرێت تا بەشى ناوخۆ بکات وهەناردەى دەرەوەش بکرێت و چیتر جوتیارانى کورد نیگەرانى ساغکردنەوەى بەرهەمەکانیان نەبن.
شایەنى باسە جووتیارانی په‌تاته لە هەرێمى کوردستان ئاڵنگاری به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌یان دێته پێش، بۆ نموونه كوالێتی بنه‌تۆی په‌تاته به نرخی شیاو كه‌مه و كه‌موكوڕی له گه‌یشتن به جۆره چاككراوهكانی بنه‌تۆ هه‌یه، له كاتێكدا به‌ڕێوه‌بردنی پێشهاته‌كان له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی موماره‌سه باشه كشتوكاڵییه‌كان یه‌كناگرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وەش نه‌بوونی وه‌به‌رهینان له بواره‌كانی توێژینه‌وه و ده‌ستنیشانكردن، ده‌بێته كۆسپ له به‌رده‌م گه‌یشتن به‌و زانینه. له پاڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه لاوازه‌كانی نیوان توێژینه‌وه و ڕێبهریكردن كێشه و گرفتی دیكه زیاد ده‌كات كه ده‌بێته مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومی نابه‌رده‌وام و له هه‌مان كاتدا خزمه‌تگوزاری ڕێبهریكردن كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی هه‌یه. راهێنان و سه‌ردانی سنووردار بۆ شوێنه‌كان ده‌بێته هۆی لاوازی توانای رێبه‌ران له پێدانی راوێژی باش به جووتیاران سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م و راده‌ستكردنی دوای دروێنه.
هاوبه‌شانی پڕۆژە:
ئه‌م پرۆژەیه بە هاوكاری نێوان هاوبه‌شانی هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تە. واتە كه‌رتی تایبەت بریتین لە هاوبه‌شانی زانیارى له بونیاتنانی تواناكانی جووتیاران و فه‌رمانبه‌رانی ڕێبهریكردن و توێژەران و چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندن و فێربوون CABI لە زانكۆی دهۆك كه به‌رپرس ده‌بن له دروستكردنی دامه‌زراو و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆگاكردنی سارد کە دەتوانرێت ١٧٥٠ تۆن پەتاتە هەڵبگیردرێت تیایاندا تا ڕۆژانە و مانگانە بخرێتە بازاڕەوە و هەروەهاHZPC و KH کە کاردەکەن لەسەر ئاماده‌كردنی ئه‌و كارگانه‌ی پشتگیری له ره‌گه‌زه‌كانی دوای دروێنه ده‌كات له زنجیره‌ی به‌هادا، سه‌ره‌ڕای دامه‌زراندن و ڕاهێنانی كرێكارانی كارگه‌كان و په‌ره‌پێدانی پێویستی بازاڕ و لە بەرامبەر ئەمانەشدا و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان وەک کەرتى حکومەت به‌شداری پڕۆژەکە ده‌كات.
شوێن و ئامانجى پڕۆژەکە:
ئەم پڕۆژە پێنج ساڵانه‌یه له پارێزگای دهۆك جێبەجێ دەکرت کە ئامانجهكەی بریتییه له وه‌دیهینانی خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی په‌تاته‌ی به‌رهه‌مهێنراوی ناوخۆ و ئاماده‌كراو له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی زیاتر و ته‌واوكردنی زنجیره‌ی به‌های په‌تاته و به‌دیهێنانی داهاتی زیاتر و به‌رگه‌گرتر بۆ جووتیاران و زنجیره‌ی به‌های به‌رده‌وام له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان و كه به‌شی بازاڕ دابین بكات و له گه‌شه‌پێدانی ئابووری ناوخۆ به‌شدار بێت.
ناوەرۆکى پڕۆژەکە:
پرۆژكه دوو بواری سه‌ره‌كی بۆ چالاكی ده‌گرێته‌وه کە برتین لە بونیاتنانی توانای گرووپه به ئامانجگیراوه‌كان له ڕێگه‌ی ڕاهێنانی ڕاهێنه‌ران و دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری و دامه‌زراندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دوای دروێنه لەگەڵ كارگه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی په‌تاته و كۆگای ساردكراو له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنان له ژێرخان و مه‌شق و ڕاهێنانەوە.
ئایندهی زنجیره‌ی به‌های په‌تاته له هه‌رێمی كوردستانی عێراق:
ـ تێخستهكان به پێی بنه‌تۆ: به‌رهه‌مهینانی تۆوی خۆماڵی ئاودانی ماشێنه‌كان.
ـ به‌رهه‌می سه‌ره‌تایی په‌تاته: كۆنتڕۆڵكردنی ئافات و نه‌خۆشی به‌ڕێوه‌بردنی به‌پیتی خاك.
ـ ئاماده‌كردنی كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان: سیستەمی زانیارییه‌كان، دروێنه، بازرگانی كالاكان، كۆگاكردنی سارد، گواستنه‌وه، کارگه‌ی ئاماده‌كردنی لاوه‌كی و په‌تاته‌ی سووركراوه (په‌تاته‌ی ئاماده‌كراو، په‌تاته‌ی به‌ستوو، په‌تاته‌ی سووركراوه)، دابه‌شكردنی و فرۆشتن به تاك و كۆ.
ڕووبه‌ڕی پڕۆژە:
یەکەم: بونیاتنانی تواناكانی گرووپه به ئامانجگیراوه‌كان له ڕێگه‌ی ڕاهێنانی راهێنه‌ران و دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی زانیاریی، كه ده‌بێته مایه:
ـ هۆشیاری و زانینی زیاتر سه‌باره‌ت به باشترین كرداره‌كان.
ـ زیادبوونی گه‌یشتن به ده‌رخسته‌ی كوالێتی به‌رز.
ـ گرتنه‌به‌ری شێوازی به‌رهه‌مهینانی تازه له لایه‌ن جووتیارانه‌وه.
ـ زیادبوونی به‌رهه‌م و به‌رهه‌مهینان، له‌وانه زیادبوونی رووبه‌ری به‌رهه‌م.
دووەم: دامه‌زراندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دوای دروێنه و كارگه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی په‌تاته و كۆگای ساردكراو له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنان له ژێرخان و مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه كه ده‌بێته مایه‌ی:
ـ به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی په‌تاته‌ی سووركراوه به به‌كارهێنانی په‌تاته‌ی خۆماڵی.
ـ دامه‌زراندن و به‌كارخستنی راهێنراوان له ئاواره‌كانی ناوخۆ، په‌نابه‌ران یان توێژە كه‌مده‌سته‌كانی تر (ئافره‌تان و لاوان).
ـ زیادكردنی گه‌یشتن به دامه‌زراوه‌كانی ئاماده‌كردنی په‌تاته‌ی به‌رهه‌مهینانی خۆماڵی.
ده‌ستكه‌وته پێشبینیكراوه‌كانی پرۆژەكه:
ـ کارابوونى ٨٠٠٠ جووتیار بەوەى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاستەوخۆ دەستیان دەبێت لە بەرهەمهێنانى پەتاتە
ـ دەستکەوتنى هەلى کار بۆ ١٠٠٠٠ كرێكار
ـ دروستبوونى ١٦٠ ده‌رفه‌تی كار و كارامه‌یی په‌ره‌پێدراو له ئاماده‌كردنی په‌تاته
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى