Skip to the content

پەیامى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنی نەورۆز

مزگێنى دا بە سروە، باى بەهارى

وا هاتەوە، نەورۆزى کوردەوارى

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە هەموو کوردستانیانى ئازیز لە هەر شوێنێکى دونیا بن و هەموو گەلانى پەیوەست بەم جەژن و نەریتە لەمێژینەیە، پیرۆز بێت.

 

نەورۆز هێما و ناسنامەى نەتەوەیی کوردە کە نەمانى سەرما و کڕێوە و تێزانەوەى ژیان لە سرووشت و ڕازاوەبوونى بەرگى زەوی دەبێتە سیمبولى خۆڕاگرى و ژیاندۆستى و نوێبوونەوە. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەى یەکگرتنى زیاتر و لێکنزیکبوونەوەى باشترى گەلەکەمان.

 

ماوەیەکە بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا ژیانى لە هەموو دونیا بەرەو سستى بردووە، بۆیە پێویستە لەسەر هەموومان پەیڕەوى بنەماکانى خۆپارێزى و خاوێنڕاگرتنى ژینگەى جوانى کوردستان بکەین و شادییەکانى یەکترى نەشێوێنین و ئەم جەژنەمان بەخۆشى بەسەر بەرین.

 

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠٢١/٣/٢٠