د.جوتیار عادل : قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راناگه‌یه‌نین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خسته‌ڕوو كه ئێستا دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌و رێژه‌ی توشبووان رۆژ به رۆژ له هه‌ڵكشاندایه، بۆیه جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێت هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران زیاتر پابه‌ندی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان بن له پێناو پاراستن و سه‌لامه‌تی خۆیان و خێزانه‌كانیان،له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا چه‌ندین بڕیاری گرنگ دران له‌وانه:-
- سه‌باره‌ت به قوتابیان، پۆلی12 ی ئاماده‌یی و په‌یمانگه حكوومی و ناحكوومییه‌كان له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن.
- قوتابخانه حكوومی و ناحكوومییه‌كان، قۆناغی 1 تاكو11 ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌یان ئه‌نجامداوه له 12/3 تاكو24/ 3 پشوو وه‌رده‌گرن.
- ئه‌و قوتابخانانه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌دان، ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌چنه قوتابخانه.
- ئه‌و قوتابخانانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه پشوو وه‌رده‌گرن و دواتر ده‌توانن دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز خشته‌ی تاقیكردنه‌وه دابنێن.
تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له واده‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت.
- ئه‌و قوتابخانانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقن، جگه له رۆژانی تاقیكردنه‌وه، پشوو وه‌رده‌گرن تاكو دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز.
سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ئه‌وان رۆژژمێری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه بۆ خوێندن و تاقیكردنه‌وه.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به خۆپارێزی زیاتر و پابه‌ندكردنی هاووڵاتیان، بڕیاردرا كه له شوێنه داخراوه‌كان نێرگه‌له كێشان قه‌ده‌غه بكرێت و ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی كه له ناوه‌راست و باشووری عێراق دێنه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌ر له 72 كاتژمێر تێستی كۆرۆنایان بۆ كرابێت، هه‌روا ده‌بێت له بازگه‌كاندا تێستی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه بكرێت كه له رێگه‌ی كۆمپانیاوه دێنه هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت ده‌خرێته لیستی ره‌شه‌وه، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش هیچ بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه نه‌دراوه .
شایانی باسه ئه‌م بڕیارانه دوای ئه‌وه هات كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا رێژه‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردبوو بۆیه پێویستی ده‌كرد رێكاره‌كان توندتر بكرێن ، وا بڕیاریشه له 24/3 لیژنه‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌و بڕیاری پێویست