له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده ده‌بێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له رێككه‌وتی 10/3/2021 ،د.جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا گرینگتریرین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی خسته ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرابوونە به‌رباس و گفت‌و گۆی له‌سه‌ر كرابوو، گوته‌بێژی حكوومه‌ت رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باسی له گرینگی هاتنی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و سوپاس و ده‌ستخۆشیی له سه‌رجه‌م ئه‌و هێزو لایه‌نانه كرد كه ئه‌ركی پاراستن و رێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه‌یان پێ سپێردرابوو.
دواتر راپۆرتێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تایبه‌ت به پرۆژه‌ی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن پێشكه‌ش كرا‌و ، دوای خستنه‌ڕووی پێشنیار‌و تێبینییه‌كان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ریان ئه‌م پرۆژه یاسایه په‌سه‌ند كرا.
سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان د.جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند ’’ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان به ڕاوێژ كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له‌كاركردن له‌سه‌ری و كاری باشیشی تێدا كراوه‌و بڕوامان وایه بۆ ئاماده‌كردنی ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه‌و دوای په‌سه‌ند كردنیشی ده‌نێردرێته په‌رله‌مان ،به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین كه ئایا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ده‌گه‌ینه چ ئه‌نجامێك ،چونكه ئێمه چه‌ند سیناریۆیه‌كی جیاوازمان داناوه له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن یا رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا’’.
په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و بابه‌تی دارایی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌ت بوو له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند’’ گفتوگۆكان به‌رده‌وامن به‌ڵام تا ئیستا هیچ به‌دیل و پێشنیارێكی تازه له ئارادا نییه تاكو دانیشتنی له‌سه‌ر بكه‌ین ،ئومێده‌وارین له كۆتاییدا بگه‌ینه رێككه‌وتن.
سه‌باره‌ت به‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر چاپكردنی ئه‌و پووله‌ی به بۆنه‌ی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا دیزایین كرابوو گوته‌بێژی حكوومه‌ت گوتی’’ هه‌ر وڵاتێك كاتێك بۆنه‌یه‌كی نیشتیمانی ده‌بێت یاخود رووداوێكی مێژوویی تێدا رووده‌دات، ره‌نگه به‌م بۆنه‌یه‌وه دیزایینی پوولێكی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته بكه‌ن، ئێمه‌ش كار به یاسای ژماره19 ی 2011 ی وه‌زاره‌تی گواستننهوهو گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی كراوه ته‌نها دیزایینهو پێویستی به رێكاری یاسایی و ده‌ستووری هه‌یه‌و به ره‌چاوكردنی رێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق و وڵاته دراوسێكان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
له كۆتاییشدا گوته‌بێژی حكوومه‌ت رایگه‌یاند : رۆژی 25/3 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌روه‌ك پێشتر رامانگه‌یاندبوو به‌گوێره‌ی ئه‌و تهمویلهی وه‌زاره‌تی دارایی دەیکات بڕی لێبڕینه‌كه دیاریی ده‌كرێت.