Skip to the content

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی جەژنی نەورۆز ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ٢١و ٢٢و ٢٣ ی ئاداری ٢٠٢١، بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی فەرمییە.

جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە ٢٤ و ٢٥ ئاداری ٢٠٢١، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی نەورۆزدا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بن.


د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ی ئاداری ٢٠٢١